11:34 PM   IRAQ
FRIDAY, 19 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی ڕووسیا له‌ UN: تورکیا هه‌وڵێکی زۆری بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنی ئیدلب دا
كاندیدی جەهەپە مەرجی گفتوگۆ لەگەڵ پەكەكە ئاشكرا دەكات

بەشی تورکیا- موحەڕەم ئینجە كاندیدی پارتی گەلی كۆماری توركیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار باس لەوە دەكات مەرجی گفتوگۆ و ئاشتی لەگەڵ پەكەكە ئەوەیە پێشتر چەكی دانابێت و ناكرێت تەنیا یەک گرووپ بكرێت بە بەردەنگی كورد بۆ چەسپاندنی ئاشتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئینجە یەكێكە لە سەرسەخترین رەخنەگرانی سیاسەتەكانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و ساڵی 2009 لە وتارێكدا لە پەرلەمانی توركیا دژی ئەردۆغان وتارێكی مێژوویی دا كە لە لایەن خەڵكی توركیاوە پێشوازی لێ كرا.

ئەو باسی لەوە كردووە كە دەستوور بۆ شێوەیێكی دیموكراتیک دەگۆڕێت و هەوڵ دەدەن لە ناوخۆ و لە دەرەوەی وڵات ئاشتی و سەقامگیری بەرپا بكەن.

ئینجە لەبارەی چارەسەركردنی پرسی كورد گوتی ناكرێت گرووپێكی چەكدار بكرێت بە نوێنەری كورد و دانووستانی لەگەڵ بكرێت، لە كاتێكدا چەكی هەڵگرتووە و بەرانبەرت دەجەنگێت. پێویست بوو دانانی چەک بە بێ هیچ مەرجێک جێبەجێ بكرێت و هیچ وڵاتێكی دنیا لەگەڵ گرووپێكی چەكدار دانووستان و ئاشتی ناكات كە دژی دەجەنگێت و پێویستە كورد لە ژێر كاریگەریی تیرۆر بهێنرێتە دەرەوە. ئەو دەڵێت تا ئەو كاتەی پەكەكە چەكی هەڵگرتبێت ئاشتیش روو نادات.

بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆک كۆماری توركیا 24ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت و شەش پاڵێوراو ركابەریی یەكتر بۆ پۆستی سەرۆک كۆماری دەكەن.

جگە لە ئینجە و ئەردۆغان، هەریەك لە سەڵاحەدین دەمیرتاش پاڵێوراوی هەدەپە، دۆغۆ پرینچک رێبەری پارتی نیشتمان، تەمەل كارەملا ئۆغڵو سەرۆكی پارتی سەعادەت، مەراڵ ئاكشنەر ركابەریی یەكتر دەكەن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه