02:49 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 20 JUNE 2018
 به په‌له |◀   ئەردۆغان، کورد بە گەورەترین ڕکابەری خۆی دەزانێت
به‌رهه‌م ساڵح و یان كۆبیش له‌ باره‌گاى هاوپه‌یمانى كۆ بوونه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، پێشوازی کرد لە یان کۆبیش، نێردەی سكرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆهاریكارى عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەدا، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و بارودۆخی سیاسیی و ئاکامەکانی هەڵبژاردن تاووتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی پێشهاتەكان و بەرنامەکانی پێداچوونەوەی و وردبینی ئەنجامی هەڵبژاردن ئاڵوگۆڕکرا.

کۆبیش، لەبارەی بۆچوونی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق دوای هەڵبژاردن، روانگەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیشی لەبارەی نیگەرانییەكان لەسەر ئایندەی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن شیكردەوە.

بەرهەم ساڵح، ته‌ئکیدی لەسەر پەیڕەوکردنی ڕێکارە سیاسی و یاساییەکان بۆ چارەسەرکردنی پێشێلکاری و ساختەکارییەکانی هەڵبژاردنی ۱۲ى ئایار و پاراستنی دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک، و بە تایبەتیش پێویستی هەژمارکردن و ڕێزگرتن لە دەنگی ڕاستەقینەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ لە هەرێم، و کە ئەمانە مەرجی گرنگی پرۆسەی دیموکراسی و شەرعییەتە.

هەروەها، جەختی کردەوە له‌سەر ڕۆڵی گرنگی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ چارەسەری کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ و بە تایبەتیش ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان.

لاى خۆیه‌وه‌، کۆبیش ئەوەی خستەڕوو، كە رێكخراوی نەتەوەی یەكگرتووەكان ئامادەیی نوێی هەیە بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها چارەسەركردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، و بەتایبەتیش چارەسەرکردنی بارودۆخی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠.

سەرچاوە: خەندان

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه