03:00 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 15 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ندامێکی پارتی: ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌
پارتی له‌ باره‌ی جێبه‌جێ نه‌کردنی بڕیاری هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان هۆشداری ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی‌ هۆشداری له‌باره‌ی‌ هه‌ڵویسته‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی‌ بڕیاری‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌دات و ئه‌ندامێكی‌ مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه‌ش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر دادگاكه‌ پشتیوانی‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بكات هه‌ڵویستی‌ توندمان ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌SNNی راگه‌یاند: پێشتر ئێمه‌ تانه‌مان له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق داوه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به ‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، چونكه‌ ناكرێت ده‌نگی ‌210 هه‌زار هێزی پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس و ناوخۆ  له ‌هه‌رێمی‌ كوردستان پووچه‌ڵ بكرێته‌وه‌.

وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ بكرێت و ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت له ‌هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ ئه‌وا هه‌ڵویستی‌ توندمان ده‌بێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌ هۆشداریشدا كه‌ ئه‌گه‌ر دادگای‌ فیدراڵیش پشتیوانی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بكات ئه‌وكات هه‌ڵویستی‌ توندمان ده‌بێت و بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین.

ئه‌مڕۆ دادگای‌ فیدراڵی‌ عیراق بڵاوی كرده‌وه‌ ناتوانرێت بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕابگرێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه