11:45 PM   IRAQ
FRIDAY, 19 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی ڕووسیا له‌ UN: تورکیا هه‌وڵێکی زۆری بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنی ئیدلب دا
نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕووداو: عێراق پێویستی به‌ هاوپه‌یمانییێكی فراوان و به‌هێزه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی ڕای‌گه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و حكوومه‌تی داهاتووش بتوانێت ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات و هه‌موو پێكهاته‌كان خۆیان به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق ببینن ده‌بێ لایه‌ن و لیسته‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانییێكی فراوان و به‌هێز دروست بكه‌ن .

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ڵامی دوو پرسیاری تۆڕی میدیاییی ڕووداوی دایه‌وه‌ که‌ له‌ خواره‌وه‌ دێت:

ڕووداو: چۆن ده‌ڕواننه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی له ‌نێوان لیستی سائیروون و فه‌تحدا راگه‌یێندرا؟

نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو لێكنزیك بوونه‌وه‌یێكی لایه‌ن و لیسته‌كانی عێراق له‌و كاته‌دا هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه‌ به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه‌ ته‌نیا به ‌هاوپه‌یمانی كردنی دوو لیست چاره‌سه‌ر ناكرێت و ده‌بێ هاوپه‌یمانییێكی فراوان و گشتگیر دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانی عێراق بدۆزرێته‌وه‌ و هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق خۆیان به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق بزانن و هه‌روه‌ها مافی هه‌مووان به‌پێی ده‌ستوور پارێزراو بێت. ده‌بێ هاووڵاتییانی عێراق بگه‌نه‌ ئه‌و مافه‌ مه‌ده‌نی و سیاسی و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستووری عێراقدا بۆیان دیاری كراون ئه‌وه‌ش به‌ دروست بوونی هاوپه‌یمانییێكی فراوان و به‌هێز به‌دی دێت .

ڕووداو: ئێوه‌ وه‌ک پارتی و هه‌روه‌ها وه‌ک بۆچوونی خۆتان پێتانوایه‌ ده‌بێ چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ لیسته‌ براوه‌كانی عێراقدا بكه‌ن؟

نێچیرڤان بارزانی: ئه‌و هاوبه‌شییه‌ی ئێستا له‌ هه‌ڵوێسته‌كاندا له ‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا دروست بوووه‌ته‌وه‌ گرنگه‌ به‌ڵام هه‌روه‌ک پێشتریش گوتوومانه‌ ده‌بێ لیسته‌ براوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه‌ دابنیشین و كارنامه‌یێكی هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ دانووستاندن له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌كانمان له ‌ده‌ستووری عێراقدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا. ئێمه‌ ئێستا نامانه‌وێت ببینه‌ به‌شێک له ‌هیچ هاوپه‌یمانییێک، به‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونیمان هه‌بێت له‌سه‌ر كارنامه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیانه‌ بۆ به‌شداری كردنی لیسته‌كانی دیكه‌ و پاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان و به‌ تایبه‌تیش مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ک له‌ ده‌ستووری عێراقدا هاتوون چوونكه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌موو لیسته‌كان زۆر نییه‌ كه‌ بتوانن وه‌ک لیستی زۆرینه‌ ته‌ماشا بكرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی به‌هێز هه‌بێت ده‌بێ خاوه‌ن زۆرینه‌یێكی به‌رچاو بێت له‌ په‌رله‌ماندا .

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه