15:53 PM   IRAQ
MONDAY, 16 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   مووسەوی: هیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمار و ترەمپ بوونی نییە
MONDAY, 2 SEPTEMBER 2019 - 12:32
لێکۆڵەری ڕێکخراوی کاروباری نێونەتەوەیی کەنادا:
زۆرینەی ئەندامانی ناتۆ دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیان دژ بە کوردەکانی سووریا

بەشی جیهان- مێتیو فیشێر دەڵێت سەرەڕای ئەوەی کە زۆرینەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دژی هێرش کردنی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریان بەڵام هیچ تەزمینێک نییە بۆ ئەوەی کە ئەو هێرشە نەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا لە پڕۆسەی بەرەوپێش چوونی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام ڕازی نییە و پێوایە کە پڕۆسەکە زۆر خاوە و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ڕایگەیاندووە: لەبارەی ئەو ناوچە ئارامەی کە بە درێژای سنوورەکانمان لە رۆژھەڵاتی فوڕات دروست دەکرێت، کات و ئارامی زۆرمان نییەو ئەگەر لە ماوەی چەند ھەفتەیێکدا سەربازانمان ناوچەکە کۆنترۆڵ نەکەن، پلانی جموجۆڵی خۆمان جێبەجێ دەکەین".

مێتیو فیشێر، لێکۆڵەری ڕێکخراوی کاروباری نێونەتەوەیی کەنادا بە ڕادیۆ نەتەوەیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند ئەندامانی ناتۆ دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریان بەڵام ناتوانن ڕێگریی لێبکەن.

فیشێر هۆشدار دەدات مومکینە هێرشەکانی تورکیا کوردەکانی سووریا و عێراق و تورکیا دژی ئەو وڵاتە یەکگرتوو بکات.

ئەم توێژەرە کەنەدییە بڕوای وایە ناکۆکییە سیاسییەکان بووتە هۆی یەکنەگرتوویی کوردەکانی عێراق و سووریایە هەمبەر سیاسەتەکانی تورکیا. ناوبراو دەیشڵێت گومانی لەوەدا هەیە هەرێمی کوردستان هاوکاریی کوردەکانی سووریا بکات لە ئەگەری هێرشی تورکیا.

ناوبراو لەبارەی پێداگر بوونی تورکیا بۆ کونترۆڵی ناوچە کورنشینەکانی سووریا وتی: هەرێمی کوردستانی عێراق بە کەڵک وەرگرتن لە نەوت خۆی بەهێز کردووە. کورد لە عێراق و سووریا نەوتیان هەیە و نەوتیش پارە و هێز و دەسەڵات دێنێت، بۆیە تورکیا ترسی ئەوەی هەیە کوردەکانی سووریا لەڕێگای پارەی نەوتەکەیانەوە وەکوو کوردانی عێراق دەسەڵات و هێز کۆ بکەنەوە و هەرێمێکی دیکەی کوردی پێک بهێنن. هۆکاری گوشار خستنی تورکیا لەسەر کوردەکانی سووریاش ئەمەیە.

مێتیو فیشێر بڕوای وایە پێکهێنانی ناوچەی ئارام و کشانەوەی کوردەکانی سووریا لەسەر سنوورەکانی تورکیا یارمەتی دەدات بە دابەزینی گرژییەکان بەڵام پرسەکە ئەمەیە هیچ تەزمینێک نییە کە تورکیا هێرش نەکاتە سەر کوردەکان و کوردەکان ترسی ئەمەیان هەیە تورکیا هێرش بکات و ئەمەریکا پشتیان چۆڵ بکات چوونکە بەم باوەڕە گەیشتوون کە ئەمەریکا تەنها لە لە کاتی بەرژەوەندیی حۆیدا یارمەتییان دەدات.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه