15:36 PM   IRAQ
MONDAY, 16 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   مووسەوی: هیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمار و ترەمپ بوونی نییە
SUNDAY, 8 SEPTEMBER 2019 - 12:56
هەفتەنامەی ئەهرام ویکلی:
سەرکەوتن بەسەر داعشدا تێچووی زۆری بۆ کورد هەبووە

بەشی جیهان- ئەهرام ویکلی دەنووسێت: ڕاستە کە لە عێراق و سووریا کورد بەسەر داعشدا سەرکەوت بەڵام ئەم سەرکەوتنە تێچوویێکی زۆری بۆ کورد هەبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەفتەنامەی ئەهرام ویکلی دەڵێت دۆخەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت لە سنوورەکانی نێوان عێراق، تورکیا و سووریا ئێستاش ئاڵۆزە کە ئەمەش بە وتەی کلود سلهانی نووسەری وتارەکە بە بۆنەی بوونی داعش و شکست نەهێنانی بەتەواویی ئەو گرووپە لە ناوچەکەدایە.

نووسەری وتارەکە دەڵێت بەردەوام بوونی ئاڵۆزییەکان لە سووریا بەتایبەت لە باکووری ئەو وڵاتە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی ئەمەریکایە. ئەڵبەت نووسەر ئاماژە بەمەش دەکات پاش دەرکردنی داعش کوردەکانی سووریا دەسەڵاتیان زیاتر بووە و ئەمەش وای کردووە تورکیا ترسی لە سەربەخۆیی کوردەکان ببێت.

ئەهرام ویکلی ڕایدەگەیێنت بەشی سەرەکی شکستهێنانی داعش لە عێراق و سووریا لەلایەن هێزی پێشمەرگەی هەرێم و هێزە کوردەکانی سووریاوە بووە بە هاوکاریی هاوپەیمانان.

بەم حاڵەوە ئەهارم ویکلی ئاماژە بە شکستی داعش دەکات و دەڵێت ئەو شکستە تێچووی زۆری بۆ کوردەکانی سووریا و عێراق بووە و هۆشدار دەدات مومکینە ئەم سەرکەوتنە زۆر درێژخایەن نەبێت.

بە باوەڕی نووسەری وتارەکەی ئەهرام ویکلی تورکیا نەک هەر لە کوردەکانی سووریا بەڵکوو ترسی لە هێزی پێشمەرگەی هەرێمیش هەیە، هەر بۆیەش بە هێرشی سەربازی هەڕەشە لە کوردەکانی سووریا دەکات و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەو وڵاتە دژ بە پەکەکە لە باکووری عێراق درێژەی هەیە.

ئەم هەفتەنامەیە ئاماژەی بە هاتوچۆی ئاسانی هێزە کوردەکان لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا دەکات و دەنووسێت ئەم پرسە بووەتە هۆی ئەوەی کە لە کاتی پێویستدا سنوورەکە تێپەڕێنن و هەنگاوێک پێش سوپای تورکیا بکەون.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه