15:43 PM   IRAQ
MONDAY, 16 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   مووسەوی: هیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمار و ترەمپ بوونی نییە
TUESDAY, 10 SEPTEMBER 2019 - 11:56
نوێنه‌ری ره‌سمیی رووسیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست:
بەمەبەستی گەشەپێدان بە هاوکارییەکان لەگەڵ بەغدا و هەرێم لاڤرۆڤ سه‌ردانی عێراق ده‌كات

بەشی جیهان- وابڕیاره‌  ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ سه‌ردانی عێراق بكات.

بەشی جیهان- وابڕیاره‌  ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ سه‌ردانی عێراق بكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میغائیل بۆگدانۆڤ، نوێنه‌ری ره‌سمیی رووسیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاندووه‌: "ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو  سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌: "سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ رۆڵی گرنگی ده‌بێت له‌ گه‌شه‌پێدان و پشتیوانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی رووسیا- عێراق".

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌: "رووسیا  ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای عێراق ده‌كات بۆ رووسیا له‌ داهاتوودا،  به‌تایبه‌ت سه‌رۆک كۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق".

سەرچاوە: هەواڵدەری تاسی ڕووسیا

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه