15:18 PM   IRAQ
MONDAY, 16 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   مووسەوی: هیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمار و ترەمپ بوونی نییە
WEDNESDAY, 11 SEPTEMBER 2019 - 09:01
پەیامی سەرۆککۆماری عێراق بە بۆنەی ڕووداوەکەی کەربەلاوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح، لە پەیامێکدا دڵگرانی و هاوخه‌میی خۆی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هید و بریندارەکانی زیاره‌تكارانی ئیمام حوسه‌ین (س.خ) كرد، كه ‌له‌ ئه‌نجامی پاڵه‌په‌ستۆ گیانیان لە دەست دا‌ له‌ شاری كه‌ربەلا.

کوردپرێس:

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانیان و بریندارانی ڕووداوەکەی کەربەلا لە پەیامێکدا جەختیشی لە دابین کردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ زیارەتکاران و بنەماڵەکانیان کرد.

هەروەهاش سەرۆککۆمار له‌ میانی په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا، ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ٢٠١٩/٩/١٠ له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ربه‌لا نه‌سیف خه‌تابی ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی خۆجێیه‌تی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان بۆ ‌فریاكه‌وتنی برینداران ده‌ربڕی.

سه‌رۆك كۆمار داوایشی له‌ ده‌زگاكانی ئه‌منی و ته‌ندروستی و لایه‌نه ‌په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه‌ به‌ ووریایی و ئاماده‌باشیه‌وه‌ گشت هه‌وڵه‌كانیان بخەنه‌گەڕ بۆ دووبارە روونه‌دانی رووداوی لەو جۆرە‌، هه‌روه‌ها دڵگرانی خۆیشی بۆ شه‌هیدبوون و برینداربوونی ده‌یان هاووڵاتی ده‌ربڕی.

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆك به‌رهه‌م، گوێبیستی روونكردنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ربه‌لا بوو، سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ی ئەمڕۆی شاری کەربەلا، هاوكات ڕۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی كه‌ربه‌لای به‌رز نرخاند و جەختیشی لە دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ زیارەتکاران کردەوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه