15:40 PM   IRAQ
MONDAY, 16 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   مووسەوی: هیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمار و ترەمپ بوونی نییە
WEDNESDAY, 11 SEPTEMBER 2019 - 09:04
كێڵگه‌یێكی گه‌وره‌ی نه‌وت لە عێراق دۆزرایەوە/ 4 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌رێگه‌ی گرێبه‌ستێكه‌وه‌، كاری پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌ پارێزگای ئه‌نبار، ده‌داته‌ كۆمپانیایێكی روسیا، به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش، كێڵگه‌كه‌ تازه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌و مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت (2 - 4) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدابێت.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سترۆی ترانس غاز ئۆیل-ی ڕووسیا مۆر كردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌ناوچه‌یێكی سنووری پارێزگای ئه‌نبار.

راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، گرێبسه‌ته‌كه‌ بۆماوه‌ی 34 ساڵه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمپانیا ڕووسییه‌كه‌ سه‌رگه‌رمی كاری پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ده‌بێت له‌و كێڵگه‌یه‌، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌و ناونراوه‌ ناوچه‌ی 17، رووبه‌ره‌كه‌شی 12 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ ده‌بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌، سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاندووه‌: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت له‌و ئه‌و كێڵگه‌یه‌، له‌نێوان (2 - 4) ملیار به‌رمیل ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر غازی سروشتی.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت، ئه‌و 34 ساڵه‌ی له‌ گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه‌، كۆمپانیا روسییه‌كه‌ له‌ 9 ساڵی یه‌كه‌مدا سه‌رگه‌رمی كاری پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ده‌بێت و 25 ساڵیش ته‌رخان ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وت.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه