15:58 PM   IRAQ
MONDAY, 16 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   مووسەوی: هیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمار و ترەمپ بوونی نییە
WEDNESDAY, 11 SEPTEMBER 2019 - 09:29
به‌غدا ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی ڕووسیا و هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی

به‌شی جیهان- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ مه‌سه‌له‌ی دژایه‌تیی به‌غدا له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ڕۆسنه‌فتی ڕووسیا چاره‌سه‌ر کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵانی 2017 و 2018 گرێبه‌ستگه‌لێکی گه‌وره‌ی له‌ بواری ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ کۆمپانیای گه‌وره‌ی ڕووسیی ڕۆسنه‌فت واژۆ کرد که‌ بایه‌خه‌که‌ی نزیکه‌ی 4 ملیار دۆلاره‌. به‌غدا دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌وان ڕۆسنه‌فت ڕاگه‌یاند و هۆشداری دا که‌ له‌مباره‌وه‌ به‌دواداچوونی یاسایی بۆ هه‌نگاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.

به‌ڵام هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی تاسی ڕووسیا له‌ زاری موید ساڵح جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ مه‌سه‌له‌ی دژایه‌تیی به‌غدا له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ڕۆسنه‌فتی ڕووسیا چاره‌سه‌ر کراوه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمه‌ ئه‌مڕۆ هیچ کێشه‌یێکمان له‌مباره‌وه‌ نییه‌ و سه‌رجه‌م ته‌نگه‌ژه‌کان چاره‌سه‌ر کراون‌.

هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵانی 2017 و 2018 چه‌ندین گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ڕووسیی ڕۆسنه‌فت واژۆ کرد که‌ کۆمپانیا ڕووسیه‌که‌ له‌ 5 بلووکی نه‌وتیی عێراق نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌ به‌شێک له‌ گرێبه‌سته‌کاندا هه‌رێمی کوردستان به‌ڵێنی داوه‌ له‌ به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی پاره‌ی نه‌ختینه‌ وه‌ک پاره‌ی له‌پێش‌دراو بۆ فرۆشتنی نه‌وت مه‌سه‌له‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی هێڵی بۆری نه‌وتی خاوی هه‌رێم به‌ره‌و تورکیا بخاته‌ ئه‌ستۆی کۆمپانیای ڕۆسنه‌فت.

مانگی ڕابردوو ئیگۆر سچین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆسنه‌فت ڕای‌گه‌یاند که‌ له‌ ساڵی 2019 هه‌نگاوگه‌لێکی گرینگ له‌لایه‌ن ئه‌م کۆمپانیایه‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواری ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵده‌گیردرێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه