14:28 PM   IRAQ
TUESDAY, 17 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   ڕێبەری باڵای شۆڕش: لە هیچ ئاستێکدا لەگەڵ ئەمەریکا دانوستان ناکرێت
WEDNESDAY, 11 SEPTEMBER 2019 - 12:39
له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا؛
حه‌سه‌ن ڕۆحانی: عه‌قڵییه‌تی ئێمه‌ ئیلتیزام‌کردن به‌رانبه‌ر به ئیلتیزام‌کردنه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ دانیشتنی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی واژۆکاری ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن ئێران ئیلتیزام به‌ به‌ڵێنه‌کانی ئێوه‌ بکات پێویسته‌ خۆیشیان پێبه‌ند بن به‌و خاڵانه‌ی له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ ئیلتیزامیان پێوه‌ کردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 20ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به‌ 11ی ئه‌یلوولی 2019 دانیشتنی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران به‌ سه‌رۆکایه‌تیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ڕێوه‌ چوو و ڕۆحانی له‌ لێدوانێکدا گوتی: عه‌قڵییه‌تی لایه‌نی ئێرانی ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها له‌ به‌رانبه‌ر ئیلتیزامی لایه‌نه‌ ئه‌ورووپییه‌کاندا ئیلتیزام به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه‌ بکات.

ڕۆحانی گوتیشی: مه‌عقووڵ نییه‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان چاوه‌ڕوان بکه‌ن ته‌نها ئێران پێبه‌ند بێت به‌ ده‌قی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی و خۆیان خه‌مسارد بن له‌ ئه‌رکه‌کانیان بۆیه‌ عه‌قڵییه‌تی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ پێبه‌ند ده‌بین که‌ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ پێبه‌ندیی خۆیان ده‌سه‌لمێنن.

ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌ له‌کارلادانی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مریکاش کرد و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکا باش تێبگات نه‌ شه‌ڕاشۆیی و نه‌ شه‌ڕاشۆکانیش هیچ یه‌کیان قازانجیان بۆ ئه‌مریکا نابێت و پێویسته‌ واز له‌ سیاسه‌تی شه‌ڕخوازی بهێنن.

سه‌رۆک کۆماری ئێران دووپاتیشی کرده‌وه‌: ئێران ڕژده‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی ئاشتییانه‌ی ئه‌تۆمی بۆیه‌ به‌ وته‌ی ڕۆحانی چالاکیی ئه‌تۆمیی ئێران هیچ مه‌ترسییێک له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێک دروست ناکات.

شایانی باسه‌؛ شه‌وی سێشه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلوولی 2019 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا داوای له‌ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی وڵاته‌که‌ی کردبوو نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ پێشکه‌ش بکات و به‌و پێیه‌ش جۆن بۆڵتۆن داوای کشانه‌وه‌ی پێشکه‌ش کردبوو و داواکه‌شی قبووڵ کرا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه