21:47 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ساڵح موسلیم: ئازادکردنه‌وه‌ی عه‌فرین به‌شێک له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی کورده‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا‌
WEDNESDAY, 18 SEPTEMBER 2019 - 09:53
ئه‌دیبه‌ ئاواره‌ کورده‌که‌ شانازیی پرۆفیسۆریی دوو زانکۆی به‌ناوبانگی جیهانی پێبه‌خشرا

به‌شی جیهان- به‌هرۆز بۆچانی په‌نابه‌ری کوردی ئۆسترالیا که‌ خه‌ڵاتی به‌ناوبانگی ئه‌ده‌بیی ئه‌و وڵاته‌ی مسۆگه‌ر کرد له‌ ئێستادا شانازیی پرۆفیسۆری دوو زانکۆی به‌ناوبانگی جیهانی پێبه‌خشرا و ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ی ڤیدیۆوه‌ به‌شداری له‌ وانه‌وتنه‌وه‌ی دوو زانکۆکه‌ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌مپی په‌نابه‌رانی مانووس له‌ نزیکه‌ی ئۆسترالیا به‌بۆنه‌ی مامه‌ڵه‌ی ناعادڵانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوبانگی زۆری له‌ جیهاندا ده‌رکردووه‌ به‌ڵام ئه‌و دوورگه‌یه‌ به‌بۆنه‌ی ئه‌دیبێکی کوردی ئاواره‌وه‌ به‌ناوبانگتر بووه‌. ئه‌م ئه‌دیب و هه‌واڵنێره‌ کورده‌ ئێرانییه‌ به‌هرۆز بوچانییه‌.

بۆچانی  به‌ مۆبایل بیره‌وه‌ره‌ تاڵه‌کانی خۆی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی له‌و که‌مپه‌ بۆ دۆستێکی له‌ سیدنی ئۆسترالیا ده‌نێرێت و دۆسته‌که‌ی په‌یامه‌کانی به‌هرۆز ده‌کاته‌ کتێب و کتێبی "هیچ دۆستێکم جگه‌ له‌ کوێستان نییه‌" خرایه‌ بازاڕی ئینگلیزی زمانه‌کانه‌وه‌.

کتێبی به‌هرۆز بوچانی خه‌ڵاته‌ ئه‌ده‌بییه‌کانی ئۆسترالیای وه‌ده‌ست هێنا و ناوبراوی کرده‌ که‌سێکی ئه‌دیب و توانا له‌ جیهانی ئه‌ده‌بدا. ئێستاکه‌ هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ناوبراو توانیویه‌تی که‌مپه‌که‌ به‌جێبێڵێت و شانازیی پرۆفیسۆریی دوو زانکۆی به‌ناوبانگی جیهانی پێبه‌خشرا و له‌ ڕێگه‌ی ڤیدیۆوه‌ ده‌توانێت به‌شداری وانه‌وتنه‌وه‌ ببێت له‌و دوو زانکۆیه‌دا.

که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی بلوومبێرگ ڕاپۆرتی دا که‌ به‌هرۆز بوچانی وه‌ک پرۆفیسۆریی میوانی دوو زانکۆی نیوتاوز وێلز سیدنی و و زانکۆی بیرکبکی له‌نده‌ن قبووڵ کراوه‌ و ده‌توانێت له‌ ڕێگای ڤیدیۆوه‌ وانه‌ بڵێته‌وه‌.

بوچانی به‌ نیووزڤیکی ڕاگه‌یاندووه‌: دروسته‌ که‌ وه‌ک مامۆستای دوو زانکۆی به‌ناوبانگی جیهان قبووڵ کراوم به‌ڵام گرینگتر ئه‌مه‌یه‌ که له‌ جیهاندا‌ پێشوازییێکی زۆر له‌ یه‌که‌مین کاری ئه‌ده‌بیم کرا و هه‌میشه‌ هه‌وڵم داوه‌ به‌رهه‌مێک به‌رهه‌م بهێنم که‌ له‌لایه‌ن لێکۆڵه‌ران و مامۆستایانی زانکۆوه‌ په‌سه‌ند بکرێت.

پرۆفیسۆر ستوارت موسا مامۆستای کۆلێژی قوتابخانه‌کانی یاسای زانکۆی بیرکبک به‌ نیووزڤیکی گوتووه‌: دروسته‌ که پله‌ی شانازیی پڕۆفیسۆری به‌ بوچانی به‌خشراوه‌‌ به‌ڵام ئه‌م زانکۆیه‌ ده‌یهه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه‌ ڕه‌فتاری نامرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی ئۆسترالیا وه‌بیری ئه‌وان بێنێته‌وه‌.

له‌ ئێستادا بوچانی که‌ به‌ بۆنه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی له‌و که‌مپه‌ بۆته‌ شه‌خسیه‌تێکی جیهانی له‌و که‌مپه‌ ڕزگاری بووه‌ و له‌گه‌ڵ دیکه‌ی ئاواره‌کان بۆ شاری پۆرت مۆسبای پێته‌ختی وڵاتی پاپوا گینێی نوێ گواستراوه‌ته‌وه‌ و شوێنێکی گونجاوی ژیان بۆیان ته‌رخان کراوه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه