08:55 PM   IRAQ
FRIDAY, 18 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   پێنتاگۆن نیگه‌رانیی خۆی له‌سه‌ر ئاشکرابوونی داتا سه‌ربازییه‌کانی له‌لایه‌ن کورده‌وه‌ به‌ ڕووسیا ڕاده‌گه‌یێنێت
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 - 10:59
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز: هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه‌

به‌شی سووریا- سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌وڵه‌کانی تایبه‌ت به‌ پێکهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه‌.

کوردپرێس:

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌ڤانیدا ڕای‌گه‌یاند: گه‌یر پیده‌رسن نێرده‌ی تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا "دوایین کاره‌کانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌و بابه‌ته‌ ڕاده‌په‌ڕێنێت و ئومێده‌وارین زوو کۆتاییان بێت."

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئومێدی خواست پێکهێنانی ئه‌و لیژنه‌ ده‌ستوورییه‌ که‌ له‌ کانوونی دووه‌می 2018 ڕێککه‌وتنی له‌سه‌رکرا، له‌ 150 که‌س پیکبێت و "هه‌نگاوێکی زۆر گرنگ بێت له‌ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ تراژیدییه‌."

شایانی باسه‌؛ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێکی نوێ بۆ سووریا به‌ بنه‌مایێکی سه‌ره‌کی له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانی سووریا داده‌ندرێت که‌ له‌ ساڵی 2011 ده‌ستی پێکرد و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان هه‌زار که‌س کوژراون و ملیۆنه‌ها که‌سی دیکه‌ش بوونه‌ته‌ ئاواره‌ و کۆچبه‌ر.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه