11:43 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌
MONDAY, 7 OCTOBER 2019 - 13:01
به‌رپرسێکی هه‌رێمی کوردستان تایبه‌ت بۆ کوردپرێس:
شاندێکی بازرگانیی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران ‌و هه‌رێم له‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان باسی له‌وه‌ کرد که‌ یاریده‌ری ئابووری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی باڵا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.

عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران ‌و هه‌رێم له‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی گوت: ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 15ی ڕه‌زبه‌ری 1398 به‌رانبه‌ر به‌ 7ی تشرینی یه‌که‌می 2019 غوڵامڕه‌زا ئه‌نساری یاریده‌ری ئابووری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی باڵای بازرگانی له‌ ڕێگای سنووری ته‌مه‌رچینه‌وه‌ دێته‌ هه‌رێمی کوردستان.

ناوبراو زیادی کرد: له‌م سه‌ردانه‌دا شانده بازرگانییه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران چۆنێتی کاروباری سنووره‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و کاروباری سنووری ته‌مه‌رچین تاوتوێ ده‌کات.

عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی گوتیشی: شانده‌ ئابوورییه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی سنووری ته‌مه‌رچین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان کۆ ده‌بنه‌وه‌ و بڕیاره‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌که‌می 2019 کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی بازرگانیی هه‌رێمی کوردستان و لیژنه‌ی بازرگانیی ئێران به‌ڕێوه‌ بچێت و دواتر بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ سه‌ردانی سلێمانی ده‌که‌ن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه