01:25 PM   IRAQ
SATURDAY, 22 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   مامۆستایانی ناڕازی داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی پاشەكەوتی مووچە دەكەن
16 ژنی داعشی لە ئێران قۆڵبەست کران

بەشی ئێران- داواکاری گشتیی تاران دەڵێت 16 ژنیان دەستبەسەر کردووە کە چوونەتە سووریا و لەلایەن داعشەوە مەشقی سەربازییان پێکراوە یان خزمەتیان بە تیرۆریستانی داعش کردووە.

کوردپرێس:

عەباس جەعفەری دەوڵەت ئابادی داواکاری گشتیی شاری تاران ڕۆژی شەممە لە شەشەمین دانیشتنی داواکاری گشتی لە ساڵی نوێی هەتاوی تیشکی خستە سەر ئەو هێرشەی تیرۆریستانی داعش لە ساڵی ڕابردوودا کردیانە سەر پەڕلەمانی ئێران و مەزارگەی ئیمام خومەینی و وتیشی 16 ژنیان دەستبەسەر کردووە کە تۆمەتی هاوکاری کردنی داعشیان لە پاڵدایە.

ناوبراو زیادی کرد: کەسانی دیکەش پێوەندییان بەو 8 کەسەوە بوو کە هێرشە تیرۆریستییەکەیان ئەنجام دابوو هەر لەو بارەشەوە چەند کەسێک دەستبەسەر کراون.

جەعفەری دەوڵەت ئابادی گوتیشی 16 کەس کە دەستبەسەر کراون پلانیان دانابوو بۆ ئەنجامدانی 4 هەڵمەتی تیرۆریستی بەڵام پووچەڵ کرایەوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه