08:57 PM   IRAQ
THURSDAY, 15 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   به‌رپرسێكی كورد: گرووپێكی مافیاییی گه‌وره‌ نه‌وت له‌ عێراق ده‌دزن
دیداری نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ فەرماندەکانی یەپەگە

بەشی سووریا- برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا سەردانی ڕەقەی کرد و لەگەڵ فەرماندەکانی یەپەگە و ئەندامانی ئەنجومەنی مەدەنیی شاری ڕەقە کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکگۆرک لەو دیدرەدا بەڵێنی داوە کە ولایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا یارمەتیی جیدی دەدات بۆ بونیات نانەوەی ڕەقە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی نزیک بە یەپەگە وەدەست گەیشتوون لە سەردانەکەدا جامس جرارد فەرماندەی هاوپەیمانان و ژمارەیێک لە بەرپرسانی هاوپەیمانانی دژەداعش مەکگۆرک-یان هاوڕێیی کردووە.

شاندەکە بەکۆپتەری سەربازی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ڕەقە و لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی یەپەگە و هەروەها خالد برکل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنیی ڕەقە کۆ بوونەتەوە.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنیی ڕەقە لەبارەی ئەو دیدارە ڕایگەیاند: ئامانج لە دیدارەکە پشتگیری لە هێزەکانی سووریا دیموکراتیک و ئەنجومەنی مەدەنیی ڕەقە بووە.

سەرچاوە: سپۆتنیک

 

کۆدی هەو.اڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه