09:20 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 JULY 2018
 به په‌له |◀   هه‌رچی زووتر یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆتایی به‌ دانووستانه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا بهێنێت
سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەڕلەمان بەبۆنەی ڕووداوەکەی شاری سنەوە پەیامی سەرەخۆشی دەردەکەن

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری و سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران لە دوو پەیامی جیادا پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان گەیاندە هاووڵاتییانی کوردستان ئەوەش بەبۆنەی ڕووداوی هاتوچۆی نێوان تەنکەری نەتهەڵگر و پاسێکی موسافرهەڵگر کە بووە هۆی سووتان و گیان لە دەستدانی زیاتر لە 13 هاووڵاتی.

کوردپرێس:

سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی کردن لە هاووڵاتییان و بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوەکە داوای لە پارێزگاری کوردستان و سەرجەم دامودەزگا و لایەنە پێوەندیدارەکان کرد بەوردی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە و پێڕاگەیشتن بە بنەماڵەی قوربانیان بکەن.

لای خۆیەوە سەرۆکی پەڕلەمانی ئێرانیش لە پەیامێکدا داخ و کەسەری خۆی بۆ ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی شاری سنە دەربڕی و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی قوربانیان کرد و هیوای تەندروستیی بۆ بریندارانی ڕووداوەکە خواست.

شەوی ڕابردوو تەنکەرێکی نەوتهەڵگر لە شەقامی شەهید حسێنیی شاری سنە خۆی بە پاسێکی موسافرهەڵگردا دەماڵێت و زیاتر لە 15 کەس لە ئاگردا دەسووتێن و هەر بەو بۆنەشەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە کوردستان ڕاگەیێندرا.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو تەنکەرێکی هەڵگری قیر ستۆپی پێنامێنێت و لە پاسێکی موسافرهەڵگر دەدات و کارەساتێکی دڵتەزێن ڕووی دا و زیاتر لە 15 کەس لە ئاگردا سووتان.

ئیدارەی پارێزگاریی کوردستان بەو بۆنەیەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد زانیاریی ورد لە سەر هۆکاری ئەو ڕووداوە بخەنە ڕوو.

بە وتەی شۆفیری پاسەکە ئەو پاسە 14 موسافر و دوو شۆفیر و شاگردێکی پێ بووە کە تەنها دوو کەس توانیویانە خۆیان ڕزگار بکەن و بە داخەوە دیکەی موسافرەکان بوونەتە قەقنەس.

جگە لە پاس و تەنکەرەکە چەند ئوتومبێلی دیکەی سەر شەقامەکە لە ئاگردا بە تەواوی سووتاون و ڕووداوەکە قوربانیی تریشی لێکەوتۆتەوە و چەندین برینداریش بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و دۆخی تەندروستیی ژمارەیێک لە بریندارانیش ناجێگیرە بەڵام تا ئەم کاتە ئاماری ورد لەو بارەیەوە لە بەردەستدا نییە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه