01:35 PM   IRAQ
SATURDAY, 22 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   مامۆستایانی ناڕازی داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی پاشەكەوتی مووچە دەكەن
سه‌رۆک کۆماری عێراق سزای له‌سێداره‌دانی چه‌ند تاوانبارێک په‌سه‌ند ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق سزای له‌سێداره‌دانی چه‌ند تاوانبارێک په‌سه‌ند ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 11ی ته‌مووز‌ نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق ره‌زامه‌ندیی نیشان داوه‌ له‌سه‌ر ژماره‌یێک له‌ حوکمی له‌سێداره‌دان".

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ئه‌وانه‌ی بڕیاره‌که‌ گرتوونیه‌ته‌وه‌ تاوانبارکراون به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی مه‌ترسیدار یان تاوانی تیرۆریستی که‌ ژیانی هاووڵاتیانی بێتاوانیان کردوووه‌ته‌ ئامانج".

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ئه‌وه‌شی وتوووه‌ "ده‌رچوونی بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ دوای تاوتوێ کردنی دۆسیه‌کان بوووه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی که‌ تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ پێکهاتوووه‌، لیژنه‌که‌ش به‌رده‌وامه‌ له‌ کاره‌کانی بۆ پێشکه‌ش کردنی ئه‌و دۆسیانه‌ی که‌ ماون به‌ مه‌به‌ستی په‌سه‌ندکردنیان به ‌گوێره‌ی یاساکارپێکراوه‌کان".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه