01:57 PM   IRAQ
SATURDAY, 22 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   مامۆستایانی ناڕازی داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی پاشەكەوتی مووچە دەكەن
میدیا دژبەرەکانی حکوومەتی سووریا:
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک گەڕەکێکێ حەسەکە-یان ڕادەستی حکوومەت کردووە

بەشی سووریا- میدیاکانی دژبەر و میدیا لایەنگرەکانی حکوومەتی سووریا ڕایدەگەیێنن: لە چوارچێوی ڕێکەوتنی نێوان حکوومەت و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕادەست کردنی ژمارەیێک ناوچەی شاری کوردنشینی حەسەکە دەستی پێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی وەتەن کە لایەنگری حکوومەتی سووریایە لە ئەژماری ئەمڕۆ پێنجشەممەییدا نووسی کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک (هەسەدە)، جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنی نێوان خۆیان و حکوومەتیان لەبارەی پارێزگای کوردنشینی حەسەکە دەست پێکردووە.

ئەو ڕۆژنامەیە لە ڕاپۆرتەکەیدا لە زاری ڕۆژنامەکانی سەربە ئۆپۆزیسیۆنەوە ڕایدەگەیێنێت هێزەکانی هەسەدە کونترۆڵی گەڕەکی نشوە لە شاری حەسەکە-یان داوەتە دەستی ئەرتەشی سووریا و پاش ئەوەش هێزەکانی سووریا دەستیان کردووە بە دامەزراندنی وێستگەی چاودێری لە دەوروبەری ناوچەکەدا.

هەرلەو بارەیەوە ماڵپەڕی هەواڵی عەرەبی 21 سەربە وڵاتی قەتەر کە دژی دەسەڵاتی سووریایە ڕایگەیاند: وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک خۆی بواردووە لە وتەدان لەبارەی ڕادەست کردنی گەڕەکی نشوە بە هێزە دەوڵەتییەکانی سووریا.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ئەو هەوڵدەرییە پێشتر ڕایگەیاندبوو پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) وەکوو لقی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لەگەڵ دەوڵەتی سووریا لەسەر ڕادەست کردنی تەواوی پارێزگای حەسەکە ڕێکەوتوون.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه