08:06 PM   IRAQ
FRIDAY, 21 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   مامۆستایانی ناڕازی داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی پاشەكەوتی مووچە دەكەن
کەنەدا 250 راوێژکار و سەرباز ڕەوانەی عێراق دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە چوارچێوەی هەنگاوێکی نوێی مەشق و راهێنانی ناتۆ بە هێزە عێراقییەکان، کەنەدا 250 راوێژکار و سەرباز رەوانەی بەغدا دەکات.

کوردپرێس: لە کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) گفتوگۆ لەبارەی رۆڵی نوێی ئەو هاوپەیمانێتییە سەربازییە لە عێراق کرا، بەتایبەت لە قۆناخی دوای داعشدا.

جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند: "شانازی دەکەین کە رۆڵی سەرکردایەتیمان لە عێراق هەبێ و لەگەڵ هاوپەیمانان و حکوومەتی عێراق کار بکەین بۆ ئەوەی هاوکاری ئەو وڵاتەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیریی.

بەپێی راگەیێندراوی حکوومەتی کەنەدا، لە پایزی ئەمساڵەوە ئەو 250 راوێژکار و سەربازە لە بەغدا جێگر دەکرێن، ئەوەش لەپێناو بونیاتنانی هێزی ئەمنی نیشتمانیی کاریگەرتر و گەشەپێدانی مەشق و راهێنانەکان بە هێزە عێراقییەکان.

جگە لەو 250 راوێژکار و سەربازە، سوپای کەنەدا چوار هەلیکۆپتەری جەنگی و ژمارەیێک ئۆتۆمبێلی سەربازیی دیکەش ڕەوانەی عێراق دەکات.

کەنەدا یەکێکە لە وڵاتە گرنگەکانی نێو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بە بۆردوومانی ئاسمانی، راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوکاری پزیشکی لە ساڵی 2014ـەوە لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانێتییەدا بەشدارە.

مانگی رابردوو حکوومەتی کەنەدا کۆتایی هاتنی مەشق و راهێنانی بە هێزی پێشمەرگە راگەیاند، کە هێزێکی تایبەتی 210 راوێژکاری ئەو وڵاتە لە 2014ـەوە مەشقیان بە پێشمەرگە دەکرد.

بەپێی راگەیێندراوی ناتۆ، هەنگاوی نوێ بۆ سەقامگیری دۆخی ئەمنی لە عێراق دەگرنەبەر و پشتیوانی سەروەری و یەکگرتووی عێراقیش دەکەن.

سەرچاوە: هەواڵدەریی فەرەنسا

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه