08:00 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 24 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   پێوەندیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان یەک ساڵ پاش ڕیفراندۆم
قاسم ئه‌عره‌جی: پێویسته‌ داواکاری بۆ خزمه‌تگوزاری به‌ شێوه‌یێکی شارستانی بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیرى ناوخۆى عیراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ داواكارى بۆ خزمه‌تگوزارى به ‌شێوه‌یێکى شارستانى بێت و ئاشكراشی ده‌كات ته‌نها له‌ پارێزگاى كه‌ربه‌لا و له یه‌ک ڕۆژدا 51 ئه‌ندامى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 17ی ته‌مووز قاسم ئه‌عره‌جى له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا وتى: "عیراق پێویستى به‌ ئیداره‌یێكى ڕاست و دڵسۆز هه‌یه هه‌روه‌ک پێویستیمان به ‌شه‌ڕكه‌رى ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ دژى گه‌نده‌ڵكاران به‌ڵام هه‌ندێک له‌ حكوومه‌ته‌ ناوخۆیییه‌كان له ‌ئاست داواكارىی هاووڵاتیاندا نه‌بوون."

ناوبراو وتیشى: "زۆرینه‌ى خۆپیشانده‌ران نه‌هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام بۆ ئه‌وه‌ى زیان بگه‌یه‌نن و پێویستیشه‌ داواكارییه‌كان به ‌شێوه‌یه‌كى شارستانیانه‌ بێت و ده‌رفه‌ت به‌ حكوومه‌ت بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كاریان له‌سه‌ر بكات."

وه‌زیرى ناوخۆى عێراق ئاشكراشی كرد ته‌نها ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 16ی ته‌مووز له ‌شارى كه‌ربه‌لا 51 ئه‌ندامى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندار بوون له ‌كاتێكدا پێویسته‌ شاره‌ پیرۆزه‌كان پارێزراو بن.

ناوبراو ده‌شڵێت: "به ‌هه‌موو شێوه‌یێک سنووربه‌زاندن به‌رانبه‌ر عێراقییه‌كان و كۆمپانیا حكوومى و ئه‌هلییه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان ڕاسپاردوووه‌ دواى ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ون كه‌ خۆیان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا تێكه‌ڵ كردوووه‌ و پشێوى ده‌نێنه‌وه‌."

قاسم ئه‌عره‌جی له‌كۆتاییدا هیواشى خواست حكوومه‌تى داهاتوو بتوانێت داواكاریى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه