07:37 PM   IRAQ
MONDAY, 17 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   هۆی دەمدرێژی کردنی ئەردۆغان ئەو گڵۆپە سەوزەیە ئەمریکا بۆی هەڵکردووە
سه‌رۆک وه‌زیرانی نه‌مسا:
هه‌رچی زووتر یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆتایی به‌ دانووستانه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا بهێنێت

به‌شی تورکیا- سباستییه‌ن کرووز سه‌رۆک وه‌زیرانی نه‌مسا له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: ده‌بێ هه‌رچی زووتر و به‌ بێ فیڕۆدانی کات یه‌کێتیی ئه‌ورووپا دانووستانه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا ته‌واو بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: من ساڵگارێکه‌ به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر جێگیر بوونی پێوه‌ندیی دروست له‌گه‌ڵ تورکیا جه‌خت ده‌که‌مه‌وه‌ به‌ڵام تورکیا چه‌ندین ساڵه‌ که‌ به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و بایه‌خه‌کانی ئه‌م یه‌کێتییه‌ دوور ده‌بێته‌وه‌. هاوکات یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر دراوسێتی له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌بێ ته‌رکیز له‌سه‌ر پێوه‌ندییێکی دیکه‌ بکاته‌وه‌.

ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی نه‌مسا له‌ حاڵێکدا ڕاده‌گه‌یێندرێت که‌ سباستییه‌ن کرووز له‌ مانگی جووڵایه‌وه‌ سه‌رۆکایه‌تیی وه‌رزیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپای وه‌ئه‌ستۆ گرتوووه‌ و وڵاتی نه‌مسا به‌ دژبه‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌ندامێتیی تورکیا له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا دێته‌ ئه‌ژمار.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه