14:45 PM   IRAQ
SATURDAY, 20 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان چووە مێژووەوە/ ڕیفراندۆم ناکۆکیی نێوماڵی کوردی زیاتر کرد
چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ که‌رکووک ڕوویان دا/ 13 که‌س بریندار بوون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ چه‌ند شوێنێکی جیاوازی شاری که‌رکووک ڕوویان دا که‌ به‌پێی زانیارییه‌کان به‌هۆی بۆمب و نارنجۆکه‌وه‌ ئه‌نجام دراون و 13که‌س بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 18ی ته‌مووز چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ که‌رکووک ڕوویان دا که‌ سێ ته‌قینه‌وه‌یان له‌ ڕێگه‌ی به‌غدا به‌ بۆمب ئه‌نجام دراون و ئه‌وانی دیکه‌ش له‌ شۆڕیجه‌ و مه‌مدووده‌ ڕوویان داوه‌. هه‌مان شه‌و دوو گوله‌هاوه‌ن که‌وتوونه‌ته‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان که‌ به‌هۆیه‌وه‌ دوو منداڵ و سێ ئافره‌ت بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تایییه‌کان له‌ سه‌رجه‌م ته‌قینه‌وه‌کاندا  13 که‌س بریندار بوون.

ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌وی ڕابردووی که‌رکووک ده‌ڵێت: "ئۆتۆمبێلێک به ‌نێو قه‌ره‌باڵخیدا رۆیشتوووه‌ و بۆمب و نارنجۆکی فڕێ داوه‌ و زۆربه‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مشه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌نجام دراون".

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ راگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ که‌رکووک ده‌ستیان کردوووه‌ به‌ پرۆسه‌یێکی گه‌وره‌ی پشکنین دژی "ئه‌و تیرۆریستانه‌ی" که‌ سێ بۆمبی ده‌نگیان له‌ ڕێگه‌ی ره‌حیماوا - شۆڕیجه‌ ته‌قاندوووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یێندراوه‌که‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی سێ بۆمبی چێندراو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌غدا له‌ نزیک به‌نزینخانه‌ی بابه‌گوڕگوڕ ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌ که‌ به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵکی سڤیل بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌کان، ته‌قینه‌وه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ بوون:

یه‌که‌م: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ نزیک خواردنگه‌ی زبیده‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌غدا.

دووه‌م: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ نزیک سارده‌مه‌نی عه‌ره‌فه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌غدا.

سێیه‌م: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ نزیک فرۆشگه‌ی غه‌ندووره‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌غدا.

چواره‌م: له‌ ڕێگه‌ی به‌غدا له‌ ئۆمبێلێکی لاندکرۆزه‌وه‌ دوو ڕوومانه‌ی ده‌نگی فڕێ دراونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌که‌.

پێنجه‌م: دوو گوله‌هاوه‌ن که‌وتوونه‌ته‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان.

شه‌شه‌م: دوو بۆمبی ده‌نگی له‌ گه‌ڕه‌کی شۆڕیجه‌ ته‌قیونه‌ته‌وه‌.

حه‌وته‌م: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراو له گه‌ڕه‌کی مه‌مدووده‌.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه