06:52 PM   IRAQ
MONDAY, 17 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   لە عەفرین تەقینەوەیێک روویدا
ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌ن: عه‌بادی له‌ هه‌ڵوێستێكی خراپدایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌یێکی چاپی به‌ریتانیا باس له‌ خۆپیشاندانه‌کانی باشووری عێراق ده‌کات و ده‌نووسێت: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ هه‌ڵوێستێکی خراپدایه‌ و خۆپیشاندانه‌کان فشاری زۆری له‌سه‌ر دروست کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ی ته‌مووز ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌نی به‌ریتانی له‌ ڕاپۆرتێکدا به‌ ناونیشانی "خۆپیشاندانه‌كان له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراقی شیعی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت بڵاو ده‌بنه‌وه‌" باسی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی باشووری عێراق كردوووه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌ به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كان له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراقی ده‌کات له‌ هه‌فته‌ی دووهه‌مدا و ده‌شنووسێت: "خۆپیشاندانه‌كان كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستیان پێكرد له‌ پارێزگای به‌سره‌ گه‌وره‌ترین شاری باشوور و ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت فراوان بوو و گوازرایه‌وه‌ بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی وه‌ک عه‌ماره‌ و ناسریه‌ و سه‌ماوه‌ و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا."

ڕۆژنامه‌که‌ روونیشی كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆپیشاندانه‌كان فشاری زۆریان له‌سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران داناوه‌ و له‌ هه‌ڵوێستێكی خراپدایه‌ له‌و كاته‌وه‌ی بوووه‌ته‌ سه‌رۆک وه‌زیران.

خه‌ڵكی به‌سره‌ كه‌ له‌ پارێزگاكه‌یانه‌وه‌ 80% نه‌وتی عێراق ده‌نێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن ناپاكییان به‌رامبه‌ر كراوه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌، چوونكه‌ پارێزگاكه‌ له‌ دۆخێكی خراپدایه‌ و به ‌ده‌ست نه‌بوونی كاره‌با و ئاو و بێكاریی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ناڵینێ.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه