23:27 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 JANUARY 2020
 به په‌له |◀   سیستەمی سەرۆكایەتی تورکیا لە تاكڕەوی زیاتر هیچی پێ نەبووە
MONDAY, 2 DECEMBER 2019 - 13:09
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: قەرەبووی زیانلێکەوتووانی نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێران بکرێتەوە

بەشی ئێران- ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند پێویستە قەرەبووی ئەو هاووڵاتییانە بکرێتەوە کە لە خۆپیشاندان و ئاژاوەکانی ئەم دواییەی ئێراندا لەباری مادی و مەعنەوییەوە زیانیان لێکەوتووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 11ی سەرماوەزی 1398 ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر زەروورەتی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی خۆپیشاندان و نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێران کە پاش گرانبوونی نرخی بەنزین ڕووی دا.

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران گوتیشی ئاگاداری ئەوە هەن کە ژمارەیێک لە هاووڵاتییان زیانی مادییان بەرکەوتووە و پێویستە ئەو کەسانە قەرەبوو بکرێنەوە.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی زیادی کرد: دۆسیەی ئەو کەسانەی بەشداریی ئاژاوەگێڕییان کردووە لە بنکەکانی پۆلیس و لە دادگاکانی ئێران خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت و بە زووترین کات ڕوونکردنەوەی دادگای باڵا بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێندرێت.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه