23:30 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 JANUARY 2020
 به په‌له |◀   سیستەمی سەرۆكایەتی تورکیا لە تاكڕەوی زیاتر هیچی پێ نەبووە
MONDAY, 2 DECEMBER 2019 - 15:55
ئاژانسی پرسنالاتینا: ئەمەریکا لە سووریا تەنها جێ گۆڕکێی بە هێزەکانی کردووە

بەشی جیهان- ئاژانسی پرسنا لاتینا دەنووسێت ئەمەریکا لە سووریا نەکشاوەتەوە بەڵکوو تەنها ئاڵوگۆڕی بەهێزەکانی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لە سەرەتای ئاکتەوبری ئەمساڵەوە هەواڵی کشانەوەی بەرەبەرەی 2000 هێزی وڵاتەکەی لە باکووری سووریا ڕاگەیاند و تورکیاش دەستبەجێ هێرشی کردە سەر هێزە کوردەکانی سووریا.

لەو ماوەیەدا ئەمەریکا ژمارەیێک لە کەرەستە سەربازییەکانی خۆی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریا کشایەوە و بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گواستیەوە، بەڵام پاش ئەوەی کە ترەمپ بڕیارەکەی خۆی گۆڕی و باسی لە پاراستنی بیرە نەوتەکانی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کرد، ژمارەیێک لە هێزی ئەمەریکی بۆ سووریا گەڕانەوە و لەناوچە نەوتخێزەکانی سووریا کە لەژێر کونترۆڵی هێزە کوردەکاندایە جێگیر کران.

ئاژانسی پرسنا لاتینا لە ڕاپۆرتێکدا ئیدیعا دەکات هێزە ئەمەریکییەکان لە سووریا نەکشاونەتەوە و تەنها جێ گۆڕکێیان پێکراوە و ئێستاش ژمارەکەیان نەگۆڕاوە.

ئەم ئاژانسە لە درێژەدا دەنووسێت هێزی ئەمەریکی و بەریتانی بنکە سەربازییەکانی پێشوویان لە سووریا چۆڵ کردووە و ئێستا لە کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا و پارێزگای حەسەکە و دەیرەزوور جێگیر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم ئاژانسە ئەمەریکا 12 بنکەی سەربازی لە باکووری پارێزگای حەلەب و حەسەکە و نزیک سنووری عێراق دامەزراندبوو بەڵام لەم دواییەدا ئاڵوگۆڕی پێکردوون و لە دوو بنکەی نوێ نزیک سنووری عێراق هێزەکانی جێگیر کراون.

ئاژانسی پرسنا لاتینا دەنووسێت ئەمەریکا هەروەها پشتگیریی خۆی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەست پێکردۆتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه