15:49 PM   IRAQ
MONDAY, 27 JANUARY 2020
 به په‌له |◀   ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی بوومەلەرزەكەی توركیا هەزار و 350 كەسی تێپەڕاند
TUESDAY, 3 DECEMBER 2019 - 11:45
ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات:
بۆردوومانەکانی تورکیا بەمەبەستی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکەیە

بەشی سووریا- ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده‌) دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، مه‌به‌ستی توركیا له‌ بۆردوومان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت، ترساندنی دانیشتوان و ناچاركردنیانه‌ بۆ جێهێشتنی ناوچه‌كانیان و به‌رده‌وام بوون له‌ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ته‌ل ره‌فعه‌ت، كه‌ ده‌یان كه‌سی كرده‌ قوربانی و زۆربه‌یان منداڵ و سڤیل بوون، به‌یاننامه‌یێكی بڵاوكرده‌وه‌، جگه‌ له‌ ئیدانه‌كردنی توندی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌، ده‌ڵێت: ئه‌و تاوانه‌ دووباره‌ بۆ جیهانی سه‌لمانده‌وه‌ كه‌ توركیا پرۆژه‌ی داگیركردنی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریای هه‌یه‌.

مه‌سه‌ده‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، دروست كردنی ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ هێنانه‌ئارای ئاسایش و سه‌قاكگیری نییه‌، به‌ڵكوو ته‌نها بیانوویێكه‌ بۆ دروست كردنی ناوچه‌یێكی ئه‌منی و ئه‌نجام دانی كوشتن و وێران كردن، ئه‌نجام دانی كۆمه‌ڵكوژیی له‌و شێوه‌یه‌ش بۆ ترساندنی دانیشتوان و ناچاركردنیانه‌ بۆ جێهێشتنی ناوچه‌كانیان و به‌رده‌وام بوون له‌ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه‌ و پاكتاوی نه‌ژادی.

ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و رووسیا ده‌كات فشار له‌سه‌ر "حكوومه‌تی داد و گه‌شه‌پێدان" بكه‌ن بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌، داواش له‌ هێزه‌كانی رووسیا و سووریا ده‌كات كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ن، كاربكه‌ن بۆ رێگرتن له‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی توركیا.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه