23:27 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 JANUARY 2020
 به په‌له |◀   سیستەمی سەرۆكایەتی تورکیا لە تاكڕەوی زیاتر هیچی پێ نەبووە
TUESDAY, 3 DECEMBER 2019 - 17:25
سەرۆکی زانکۆی کوردستان: کۆچەر بیرکار لە زانکۆی کوردستان وانەی بیرکاری دەڵێتەوە/ تا ئێستاش زەمینەی کردنەوەی قۆناغی ماستەری زمان و ئەدەبی کوردی نەڕەخساوە

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی کوردستان ئاماژەی بە توانا زانستییەکانی پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار کرد و ڕایگەیاند هەوڵ دەدەن لە توانای ئەو مامۆستا کوردە کەڵک وەربگرن و گوتیشی تا ئەم کاتەش بەستێنی پێویست بۆ کردنەوەی قۆناغی ماستەری بەشی زمان و ئدەدەبی کوردی لە زانکۆی کوردستان نەڕەخساوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند زانکۆی کوردستان هەموو توانای خۆی دەخاتە گەڕ کە بە شێوەیێک لە توانای زانستیی پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار سوودمەند بێت و لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵ دەدەن بەستێن بۆ وانەوتنەوەی ئەو بیرمەندە کوردە لە ڕێگای هێڵی ئەنتەرنێتەوە دابین بکەن.

سەرۆکی زانکۆی کوردستان ئاماژەی بە مەسەلەی کردنەوەی قۆناغی ماستەری بەشی زمان و ئەدەبی کوردییش کرد و ڕایگەیاند لەم کاتەدا بەستێنی ئەوە ئامادە نەکراوە کە بەشی زمانی کوردی لە قۆناغی ماستەردا بکرێتەوە بەڵام کار لە سەر ئەو بابەتە دەکرێت.

شایانی باسە پێش دوو مانگیش بۆ جارێکی تر سەرۆکی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە بڕیارە ئامادەکاری بۆ ئەوە بکەن کە پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار لە زانکۆی کوردستان وانەی بیرکاری بڵێتەوە بەڵام تا ئەم کاتەش هەلی ئەو بابەتە نەڕەخساوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه