23:32 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 JANUARY 2020
 به په‌له |◀   سیستەمی سەرۆكایەتی تورکیا لە تاكڕەوی زیاتر هیچی پێ نەبووە
FRIDAY, 6 DECEMBER 2019 - 10:22
سێ سەرۆک شارەوانی هەدەپە لە وان دەستگیركران

بەشی تورکیا- به‌یانیی ئه‌مڕۆ هەینی، حكوومه‌تی توركیا به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان سێ سه‌رۆک شاره‌وانی شاری وان-ی ده‌ستگیركرد.

کوردپرێس: سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه: حكوومەتی توركیا، سێ سه‌رۆک شاره‌وانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)ی له‌ناوچه‌كانی ئه‌لباک، قه‌لقه‌لی و بێگری، ده‌ستگیركرد".

حكوومه‌تی توركیا هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌رۆک شاره‌وانیانه‌شی بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ كه ‌توركیا ئه‌و هێزه‌ كوردیه‌ به‌تیرۆریست وه‌سف ده‌كات.

دوێنێ-ش پۆلیسی توركیا له‌ پارێزگای موش هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر چه‌ند ماڵێک و دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتیی هه‌ده‌په‌-یان به‌ناوه‌كانی محه‌مه‌د ده‌میر و محه‌مه‌د شاكر تۆغرول كه‌ لە ‌9-9-2019ه‌وه‌ له‌سه‌ر كارلادرابون ده‌ستگیركرد.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه