23:33 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 JANUARY 2020
 به په‌له |◀   سیستەمی سەرۆكایەتی تورکیا لە تاكڕەوی زیاتر هیچی پێ نەبووە
FRIDAY, 6 DECEMBER 2019 - 11:23
په‌رله‌مانتارێکی کورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق:
ڕێککەوتنەکەی هەرێم و عێراق مامه‌ڵه‌کردنه‌ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کان نه‌ک له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی کورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رێککه‌وتنی نه‌وت به‌ بودجه‌ی هه‌رێم و به‌غدا بووه‌ یاسا ئه‌وا که‌س ناتوانێت رێگری لێبکات.

کوردپرێس: به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامى په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراکسیۆنى گۆڕان بە رادیۆ نه‌وای گوتووە: که‌ گرفتێک هه‌یه‌ له‌ هه‌رێم و به‌غدا ئه‌وه‌ش "مامه‌ڵه‌کردنه‌ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کان نه‌ک له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کان".

ناوبراو وتیشى "تائێستا چى رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا کراوه‌ به‌ ئیمزا نه‌کراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م رێککه‌وتنه‌ش ئیمزا بکرێت ده‌بێته‌ یاسا و که‌س ناتوانێت رێگریى لێبکات و ئه‌گه‌ر رێگریشى لێبکرێت ئێمه‌ ده‌توانین تانه‌ى لێبده‌ین".

به‌پێچه‌وانه‌ى به‌هار مه‌حمووده‌وه‌، حه‌سه‌ن ئالى ئه‌ندامى په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراکسیۆنى یه‌کێتى پێیوابوو "هه‌ر که‌سێک له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بچێته‌ به‌غدا، نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و عادل عه‌بدولمه‌هدیش نوێنه‌رایه‌تى حکوومه‌تى عێراق ده‌کرد".

حه‌سه‌ن ئالى وتیشى "رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئیمزا کراوه‌ و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک گه‌یشتونه‌ته‌ رێککه‌وتن".

ته‌ئکیدیشی کرده‌وه‌ هه‌موو کاره‌کانى په‌رله‌مانى عێراق به‌ یاسا و ده‌ستور ده‌کرێن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه