10:39 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌
WEDNESDAY, 9 OCTOBER 2019 - 10:36
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا پشتیوانیی خۆی له‌ هه‌سه‌ده‌ ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی جیهان- نوێنه‌ری په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکی نائاساییدا ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ بڕیاری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌ سووریا به‌پێچه‌وانه‌ی ئامۆژگاریی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ و کۆنگرێسه‌ و ئه‌م مه‌سه‌له‌ هێزه‌ کوردییه‌کان به‌ره‌وڕووی مه‌ترسیی ده‌کاته‌وه‌ که‌ هاوشانی ئێمه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش به‌شدارییان کردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌ سووریا و به‌جێهێشتنی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا کاردانه‌وه‌یێکی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا‌.

له‌مباره‌وه‌ ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا نووسیی: په‌رله‌مان داوای له‌ ئه‌ندرۆ مۆریسۆن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا کردووه‌ که‌ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نائاساییدا بکات و وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران بداته‌وه‌.

مۆریسۆن له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکدا که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 8 تشرینی یه‌که‌می 2019 له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ چوو به‌ په‌رله‌مانتارانی گوت: به‌ریتانیا و ئه‌مریکا له‌ دانوستاندان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێک به‌ هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا بده‌نه‌وه‌. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگریی به‌ریتانیاش په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا هه‌یه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ گفتوگۆ ده‌که‌ن. ئه‌مریکا هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا په‌سه‌ند ناکات و ئێمه‌ش بۆ تورکیامان ڕوون کردۆته‌وه‌ که‌ هێرشی ئه‌وان ناوچه‌که‌ ناسه‌قامگیر ده‌کات و کارتێکه‌ریی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌بێت.

له‌ درێژه‌دا تۆبیاس ئه‌لوود په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا ئامانجی تورکیا له‌ هێرش بۆ سه‌ر کوردی سووریا هه‌وڵێک بۆ نیشته‌جێ‌کردنی 3 ملیۆن ئاواره‌ی سووری له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد ده‌زانێت و نیسبه‌ت به‌ پاشهاته‌کانی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا هۆشداری ده‌دات.

ناوبراو له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: تورکیا ده‌یهه‌وێت کوردی سووریا بکاته‌ ئامانج که‌ هاوشانی ئێمه‌ دژی داعش شه‌ڕیان کرد. بڕیاری تره‌مپ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ئامۆژگاریی ئه‌و وڵاته‌ و هه‌روه‌ها کۆنگرێسی ئه‌مریکا بووه‌. ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ هه‌مبه‌ر هێرشی تورکیا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ قووڵاییی 30 کیلۆمه‌تریی باکووری سووریا خه‌سار له‌ هێزی سووریای دیموکرات ده‌دات.

ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه‌: "هێزی کورد هێزی وشکانیی ئێمه‌ له‌ سووریان و وادیاره‌ له‌ ئێستادا ئێمه‌ ئه‌وانمان به‌جێهێشتووه‌."

ئه‌لوود ڕوو له‌ تره‌مپ گوتی: نابێت ئێوه‌ واز له‌ کورده‌کان بێنن و جێیان بهێڵن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه