10:38 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌
WEDNESDAY, 9 OCTOBER 2019 - 11:56
ڕۆژئاوا بانگەوازی بەرگریی گشتیی ڕاگەیاند

بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا بانگەوازی بەرگریی گشتیی بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا راگەیاند کە لە ئێستادا هێزەکانی لەسەر سنوور کۆ کردووەتەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 17ی ڕەزبەری 1398 بەرانبەر بە 9ی تشرینی یەکەمی 2019، ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بانگەوازی بەرگریی گشتیی بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاند و بەرپرسیاریەتیی ڕوودانی هەر کارەساتێکی مرۆیی لە رۆژهەڵاتی فوراتی خستە ئەستۆی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمریکا و ڕووسیا.

لە راگەیەنراوەکەی ئیدارەی خۆسەردا هاتووە، لە کاتێکدا سوپای تورکیا و گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیدارەی خۆسەر دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش هێزێکی زۆریان لەسەر سنوور کۆ کردووەتەوە، "بانگەوازی بەرگریی گشتی رادەگەیەنین و گەل و ئیدارەی خۆسەر بە تەواوی دامودەزگاکانیەوە دەچینە سەر سنووری تورکیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان و بەرگرییێکی ئەخلاقی دەکەین لەم کاتە هەستیارەدا".

باس لەوەش کراوە، داواش لە هەموو گەل و پێکهاتەکانی کوردستان و هاوسۆزەکانیان لە جیهاندا دەکەن هەست بە نارەزایی دەربڕین و گردبوونەوە لەو شوێنانە لێی دەژین.

نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا و ڕووسیا و ئەو وڵاتانەی کاریگەرییان لەسەر دۆخی سووریا هەیە، بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و ویژدانیان دەکەوێتە سەر بەرامبەر ڕوودانی هەر کارەساتێکی مرۆیی.

ئیدارەی خۆسەر ئاماژەی بەوەش کردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا و ڕووسیا و ئەو وڵاتانەی کاریگەرییان لەسەر دۆخی سووریا هەیە، بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و ویژدانییان دەکەوێتە سەر بەرامبەر ڕوودانی هەر کارەساتێکی مرۆیی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.

بەیاننامەکەی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە کاتێکدایە تورکیا هێزێکی زۆری لەسەر سنوور کۆ کردووەتەوە و دەخوازێت هێرش بکاتە سەر هەسەدە، کە لە ئێستادا نزیکەی پێنج ملیۆن هاووڵاتی لە ژێردەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەردا دەژین و هەزاران چەکداری داعش و خێزانەکانیان لە زیندانەکانی ئیدارەی خۆسەردا گیراون.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه