21:10 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ساڵح موسلیم: ئازادکردنه‌وه‌ی عه‌فرین به‌شێک له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی کورده‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا‌
WEDNESDAY, 9 OCTOBER 2019 - 12:08
سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا: به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریکا‌ ئێمه‌ هاوشانى کورده‌کان ده‌بین

به‌شی جیهان- سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که وڵاته‌که‌ی‌ بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش به‌پێچه‌وانه‌ی دوودڵ‌بوونی ئه‌مریکا هاوشانی کورده‌کان ده‌بێت.

کوردپرێس:

بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌ سووریا و هه‌موارکردنی ڕێگا بۆ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا کاردانه‌وه‌گه‌لێکی نه‌رێنیی وڵاتانی جیهان له‌وان دانیمارک، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیای به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاتانه‌ داوایان له‌ به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌کانیان کردووه‌ که‌ له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌ی ژ‌ێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا و ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کان ڕوونکردنه‌وه‌ بده‌ن.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌که‌می 2019 هه‌واڵده‌رییه‌کانی ڕۆیتێرز و نیووزڤیک باسیان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی ژماره‌یێک په‌رله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسا کردبوو هه‌مبه‌ر بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا و داواکارییان له‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌رده‌وامیی پشتیوانییه‌کانیان له‌ کوردی سووریا.

ئیدوارد فیلیپ سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا له‌ په‌رله‌مان له‌ وه‌ڵامى ڕه‌خنه‌کانى چه‌ند په‌رله‌مانتارێک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆچى فه‌ره‌نسا به ‌ئاشکرا به‌رگرى له‌ کوردانى سووریا ناکات له‌ سه‌روبه‌ندى ئه‌گه‌رى هێرشى تورکیا بۆ باکوورى سووریا وتى که‌ ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریکاوه‌ له‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یان نه‌کشاونه‌ته‌وه‌ و هاوشانى کردنى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) کارى له‌ یه‌که‌مینیانه‌ دژى داعش.

ناوبراو ڕای‌گه‌یاند: به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدعاکانی ئه‌مریکا جه‌نگى دژى داعش ته‌واو نه‌بووه‌ و ئێمه‌ هاوشانى هه‌سه‌ده‌ به‌ سه‌رکردایه‌تیی کورده‌کان درێژه‌ به‌ شه‌ڕکردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌ده‌ین.

هه‌روه‌ها فڕانس 24 له‌ زاری فلۆرانس پارلی وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ بڕیاره‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌یان له‌ سووریا کارتێکه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر حه‌شیمه‌تی کورده‌کانی دانیشتووی باکووری سووریا ده‌بێت چوونکه‌ پێده‌چێت به‌مزووانه‌ تورکیا هێرشی خۆیان بۆ سه‌ر کورده‌کانی باکووری سووریا ده‌ست پێبکات.

ناوبراو هۆشداری به‌ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش دا که‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌ن بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا کارتێکه‌ری له‌سه‌ر داپه‌ڕه‌کانی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش دابنێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه