11:48 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌
WEDNESDAY, 9 OCTOBER 2019 - 19:33
لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا
وڵاتانی ئەورووپی داوای دانیشتنی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن

بەشی جیهان- هەریەک لە ئەڵمانیا و فەرەنسا "بەتووندی" سەرکۆنەی هێرشی تورکیا بۆسەر کوردستای سووریا دەکەن و یەکێتی ئەورووپاش دەڵێت پارە بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارام خەرج ناکەن.

کوردپرێس: یان کلاود یونکەر سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا داوا لە تورکیا دەکات ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر هێزە سەربازییە کوردییەکان لە باکووری سووریا رابگرێت.

یونکەر هۆشداری دەدات ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنەکەی، یەکێتی ئەورووپا ئەو بڕە پارەیە خەرج ناکات کە بۆ ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا تەرخانی کردبوو.

هەروەها یان كڵاود یانكەر سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا رایگەیاندوە: "داوا لە توركیا و لایەنەكانی دیكە دەكەم دان بەخۆدا بگرن و كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەكان بهێنن".

جێری ماتیۆز ماتجێلا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە تورکیا دەکات لە هێرشەکانی بۆ سەر سووریا هاووڵاتیانی مەدەنی بپارێزێت.

لە پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆنگۆ سەرۆکی ئەنجوومەنەکە داوا لە تورکیا دەکات بە شێوەیەک کۆنتڕۆڵی ئۆپەراسیۆنەکانی بکات کە هاووڵاتیانی مەدەنی مەترسییان لەسەر دروست نەبێت و داوای کۆبوونەوەی لایەنە بەرپرسەکانیشی لەمبارەیەوە کردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە کوەیت و بەلجیکا و ئەڵمانیا سەرقاڵی نووسینەوەی پرۆژەیێکن بۆ پێشکەش کردنی یارمەتی مرۆیی بە هاووڵاتیانی ناوچەکە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت هەریەک لە رووسیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا و ناتۆ و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیان لە ئۆپەراسیۆنی بەهاری ئاشتی ئاگادار کردوونەتەوە.

فۆکس نیوز دەڵێت ترەمپ بە هێزەکانی راگەیاندووە بە هیچ شێوەیێک نزیکی ئەو شوێنانە نەکەونەوە کە شەڕ و ئۆپەراسیۆنی تێدا روودەدات.

یەکەکانی بەرگری رۆژاڤا لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر دەڵێت، یەپەگە و یەپەژە هەموو هەوڵێکدەدەن بۆ ئەوەی "بەرپەرچی داگیرکاری تورکیا بدەنەوە".

یەپەگە دەڵێت هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بەرپەرچی داگیرکردنی باکووری سووریا لەلایەن تیرۆرستانی ژێر دەستی فەرماندەی تورکیا بدەینەوە.

ناوەندی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هاوئاهەنگی هەسەدە لە ئەژماری خۆی لە توویتەر دەڵێت: بە بیر و باوەڕێکی باشەوە بەشداریمان لە رێککەوتنی ناوچەی ئارام کرد لەنێوان ئەمریکا و تورکیا، بەڵام ئەو رێککەوتنە ئێمەی بێ بەرگری هێشتەوە.

لە لایێكی ترەوە لیندسی گراهام سیناتۆری كۆمارییەكان وەک كاردانەوەیێک لە بەرامبەر هێرشەكەی توركیا رایگەیاندوە: "لەڕێی كۆنگرێسەوە هەوڵدەدەم ئەردۆغان باجێكی قورس بدات".

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه