23:36 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 16 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ساڵح موسلیم: ئازادکردنه‌وه‌ی عه‌فرین به‌شێک له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی کورده‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا‌
THURSDAY, 10 OCTOBER 2019 - 11:00
هەواڵنێری ئامادەبوو لە باکووری سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
خەڵکی مەدەنی چەکیان هەڵگرتووە

بەشی سووریا- ژیان محەمەد کە بۆ ڕووماڵ کردنی هەواڵەکانی شەڕی باکووری سووریا سەردانی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی کردووە بە کوردپرێسی ڕاگەیاند خەڵکی مەدەنیی شاری دەربەسیە چەکیان هەڵگرتووە و ئامادەی شەڕن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش دەستپێکردنی ئوپەراسیۆنی دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا خەڵکی مەدەنی هاتوونەتە مەیدان و ژیان محەمەد هەواڵنێری ئامادەبووی ناوچەی شەڕ بە کوردپرێسی ڕاگەیاند بەشێک لە هاووڵاتییان شاریان چۆڵ کردووە و دڵەڕاوکێ کەوتۆتە نێو هاووڵاتییانی مەدەنی بەڵام زۆرینەی خەڵکیش چەکیان هەڵگرتووە.

ژیان محەمەد بۆ کوردپرێسی ئاشکرا کرد کە چەندین جار دەوروبەری شاری دەربەسیە تۆپباران کراوە و دەروازەی ئەمن بۆ چوونە دەرەوەی هاووڵاتییان لە شارەکە کراوەتەوەو هاووڵاتییان لە دەربەسییەوە بەرەو حەسەکە ئاوارە بوون و پەنا بۆ ناوچەی ئەمن دەبەن.

ناوبراو زیادیشی کرد: بەشێکی هێزە مەدەنییەکانیش چەکیان هەڵگرتووە بە شارەکەدا بڵاوەیان کردووە.

 

کۆدی هەواڵنێر:

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه