10:43 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌
THURSDAY, 10 OCTOBER 2019 - 00:17
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەردانەکەی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە

بەشی ئێران- عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بڕیار بوو سەردانی ئیستەنبووڵ بکات بەڵام بەهۆی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ نێو "خاکی سووریا" سەردانەکەی هەڵوەشانووەتەوە.

کوردپرێس:

عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بڕیار بوو سەردانی ئیستەنبووڵ بکات بەڵام بەهۆی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ نێو "خاکی سووریا" سەردانەکەی هەڵوەشانووەتەوە.

ئەکبەر رەنجبەرزادە، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: "بەداخەوە هەنگاوەکەی ئەم دواییەی تورکیا دەبێتە هۆی دروستبوونی گرژی لە سووریا و ناوچەکە کە ئەگەری هەیە ببێتە ئاگرێکی ئەوەندە گەورە توانای کوژاندنەوەی نەبێت. هەڵبەتە لەو دۆخەدا زلهێزەکان دەستێوەردان دەکەن و دۆخەکە قەیراناویتر دەبێتەوە و بەرپرسیاریەتی لێکەوتەکانی لە ئەستۆی تورکیایە".

ئەندامەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران گوتی: "ئەوەی لە حکوومەتی تورکیا چاوەڕوان دەکرێت، بڕیارێکی عاقڵانەیە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە و دووریکردنە لە دروستکردنی گرژی، تاوەکو نەبێتە هۆکاری هاتنی زلهێزەکان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10-9-2019 بەبڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەو وڵاتە بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە سەرێکانیێ، قامشلۆ و ئاموودێیان لە کوردستانی سووریا بۆردوومان کرد.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه