11:42 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌
THURSDAY, 10 OCTOBER 2019 - 00:23
فەڕەنسا و ئەڵمانیا سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە کوردستانی سووریا دەکەن

بەشی سووریا- هەریەک لە ئەڵمانیا و فەرەنسا "بەتووندی" سەرکۆنەی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا دەکەن و یەکێتیی ئەورووپاش دەڵێت پارە بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام خەرج ناکەن.

کوردپرێس:

یان کلاود یونکەر سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا داوا لە تورکیا دەکات ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر هێزە سەربازییە کوردییەکان لە باکووری سووریا رابگرێت.

یونکەر هۆشداری دەدات ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنەکەی، یەکێتیی ئەورووپا ئەو بڕە پارەیە خەرج ناکات کە بۆ ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا تەرخانی کردبوو.

جێری ماتیۆز ماتجێلا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە تورکیا دەکات لە هێرشەکانی بۆ سەر سووریا هاووڵاتیانی مەدەنی بپارێزێت.

لە پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆنگۆ سەرۆکی ئەنجوومەنەکە داوا لە تورکیا دەکات بە شێوەیێک کۆنتڕۆڵی ئۆپەراسیۆنەکانی بکات کە هاووڵاتییانی مەدەنی مەترسییان لەسەر دروست نەبێت و داوای کۆبوونەوەی لایەنە بەرپرسەکانیشی لەم بارەیەوە کردووە.

ئاماژە بەوەش دراوە کوەیت و بەلجیکا و ئەڵمانیا سەرقاڵی نووسینەوەی پرۆژەیێکن بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی بە هاووڵاتیانی ناوچەکە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت هەریەک لە ڕووسیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و ناتۆ و سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانیان لە ئۆپەراسیۆنی بەهاری ئاشتی ئاگادار کردوونەتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه