10:56 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌
THURSDAY, 10 OCTOBER 2019 - 00:29
سەرکۆماری عێراق: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەکگرتوو بێت لە رێگریکردنی لەشکرکێشیی تورکیا بۆ سەر سووریا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق داوا دەکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەکگرتوو بێت سەبارەت بە رێگریکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 9ی تشرینی یەکەمی 2019 هاوکات لەگەڵ دەستپێکی ئوپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: "هێرشی سەربازیی توركیا بۆ ناو سووریا بەرزبونەوەی گرژوئالۆزییێکی مەترسیدارە و دەبێتە هۆكاری مەینەتی مرۆڤایەتی و بەهێزكزدنی گرووپە تێرۆریستەكان".

"كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت یەكگرتوو بێت بۆ ڕێگری لەم كارەساتە و بۆ پشتیوانی لە چارەی سیاسی بۆ مافی هەمو سوریەكان، بە كوردەوە، بۆ ئاشتی و شکۆ و ئاسایش" سەرۆک کۆمار لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا وا دەڵێت.

سەرەڕای هۆشدار و ئیدانەکانی  وڵاتانی جیهان و شەقامی عەرەبی لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا، ئێوارەی ئەمرۆ سوپای تورکیا لەشکرکێشیەکانی بۆ ناو  خاکی ئەو وڵاتە دەست پێکرد و لە ئێستادا شەر و پێکدادان لە نێوان هیزە کوردییەکانی ئەو ناوچانە و سوپای تورکیا بەردەوامە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه