21:18 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ساڵح موسلیم: ئازادکردنه‌وه‌ی عه‌فرین به‌شێک له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی کورده‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا‌
THURSDAY, 10 OCTOBER 2019 - 00:43
كاردانەوەكان لەدژی هێرشی توركیا بۆ سەر باكووری سووریا پەرەدەستێنن

بەشی سووریا- لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر باكووری سووریا بەرەوڕووی ناڕەزایەتی و سەركۆنەكردن بووەتەوە و بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیێكی نائاسایی لەو بارەوە گرێ بدات.

کوردپرێس:

دوای ئەوەی چەند وڵاتێك لەوانە بەریتانیا و فەرەنسا وەك دوو ئەندامی هەمیشەییی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوایان كرد ئەنجومەنەكە كۆبوونەوەیێكی بەپەلە و نائاسایی تایبەت بە دۆخی باكووری سووریا و هێرشەكانی توركیا ساز بكات، چەند سەرچاوەیێكی هەواڵ بڵاویان كردەوە، رۆژی پێنج كۆبوونەوەكە بەڕێوە دەچێت.

لەلایەكی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی میسر وێڕای ئیدانەكردنی هێرشەكانی توركیا، ئەو هەنگاوەی بە دوژمنكارانە و بەزاندنی سەروەری دەوڵەتێكی عەرەبی ناوبردووە و داوای كردووە كۆمكاری عەرەبی بەپەلە لە سەر ئەو بابەتە كۆببێتەوە.

هاوكات هەر یەك لە ئەڵمانیا، ئیتالیا، دانیمارك، هۆڵەندا، یەكێتی ئەوروپا و پەیمانی باكووری ئەتڵەسی لەگەڵ سەركۆنەكردنی توركیا داواشیان كردووە دەستبەجێ هێرشەكان بۆ سەر باكووری سوریا رابگیرێن.

رۆژی چوارشەممە توركیا و گرووپە سورییەكانی هاوپەیمانی هێرشێكەكانیان بۆ سەر ناوچە كوردییەكانی باكووری سووریا دەست پێكرد.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه