11:44 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌
THURSDAY, 10 OCTOBER 2019 - 00:55
قوباد تاڵه‌بانی: خوێنی كوردیش وه‌ك خوێنی هه‌موو مرۆڤێكی ئه‌مریكی و ئه‌ورووپی ئاڵ و به‌نرخه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر كوردستانی سووریا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویتەر بڵاو كرده‌وه‌.

کوردپرێس:

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەبارەی دەستدرێژییەکەی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا رایگه‌یاندوه‌:" ئیراده‌ی كورد به‌ هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت، خوێنی كوردیش وه‌ك خوێنی هه‌موو مرۆڤێكی ئه‌مریكی و ئه‌ورووپی ئاڵ و به‌نرخه‌.

قوباد تاڵەبانی وتووشیه‌تی:" جیهان گه‌لێك ساڵه‌ قه‌رزاری كورده‌، به‌ڵام قه‌رزه‌كه‌ی له‌ كاتی خۆیدا ناده‌نه‌وه‌، ئێستا ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌ ئه‌و هێرش و په‌لامار و كوشتاره‌ی كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، چونكه‌ جگه‌ له‌ماڵوێرانی، كاولكاری و ئاواره‌یی هیچی تری لێ به‌رهه‌م نایه‌ت و ته‌نها خزمه‌تكردنه‌ به‌ داعش كه‌ دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو دنیایه‌".

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه