10:50 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌
THURSDAY, 10 OCTOBER 2019 - 09:24
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی قامیشڵۆ: 7 بنکه‌ی سوپای تورکیامان کرده‌ ئامانج

به‌شی سووریا- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی قامیشڵۆ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ ده‌ست‌پێکردنی هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کرد و گوتی: به‌ مه‌به‌ستی ڕێگرتن له‌ هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر هاووڵاتییان و دانیشتوانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات 7 بنکه‌ی سوپای تورکیامان کردۆته‌ ئامانج.

کوردپرێس:

پلینگ قامیشڵۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی قامیشڵۆ ئاماژه‌ی به‌ ده‌ست‌پێکردنی هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کرد و به‌ هه‌واڵده‌ریی فورات‌نیووزی ڕاگه‌یاند: "به‌ مه‌به‌ستی ڕێگرتن له‌ هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر هاووڵاتییان و دانیشتوانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات 7 بنکه‌ و باره‌گای سوپای تورکیامان پێکاوه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی مافی به‌رگریی مه‌شرووع هاووڵاتییانمان ده‌پارێزین."

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هه‌واڵه‌‌کان له‌ ناو تورکیا باس له هاویشتنی دوو خۆمپاره‌ له‌ سه‌رێکانییه‌وه‌ به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری سنووریی جیلان‌پێناری پارێزگای شانلی ئۆرفا و هاویشتنی شه‌ش خۆمپاره له‌ قامیشڵۆ به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری سنووریی نۆسه‌یبین له‌ پارێزگای ماردین ده‌کات که‌ کاردانه‌وه‌یێکه‌ بۆ سه‌ر هێرشه‌ به‌ربڵاوه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر شاره‌کانی سه‌رێکانی و گرێسپی.

هه‌روه‌ها چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی نزیکی سوپای سووریای دیموکراتیش ڕایان‌گه‌یاندووه‌ که‌ سوپای سووریای دیموکرات به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانی سوپای تورکیا هێرشه‌کانی له‌ چه‌ندین به‌ره‌ی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆ سه‌ر شانه‌ نوستووه‌کانی داعش ڕاگرتووه‌ و ته‌رکیزیان له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر گرێسپی و سه‌رێکانی کردووه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه