11:14 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌
THURSDAY, 10 OCTOBER 2019 - 10:22
نیگه‌رانییه‌کان له‌باره‌ی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌ی کوردنشینی سووریا و به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش پەرە دەسێنێت

به‌شی جیهان- داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌ڵێن که‌ تورکیا له‌ ڕێگای داگیرکردنی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی باکووری سووریا ده‌یهه‌وێت چه‌ندین ملیۆن ئاواره‌ی دیکه‌ له‌ ناوچه‌کانی سووریا نیشته‌جێ بکات و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ مومکینه‌ کورده‌کان هه‌زاران چه‌کداری داعش ئازاد بکه‌ن و ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ئه‌و هه‌له‌ بۆ خۆڕێکخستنه‌وه‌ بقۆزێته‌وه‌.

کوردپرێس:

تورکیا پاش هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وزی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌کانی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا جێبه‌جێ کرد و پێشڕه‌وییه‌کانی به‌ره‌و هه‌ندێک ناوچه‌ ده‌ست‌پێکرد که‌ کورده‌کان به‌ پاڵپشتیی ئه‌مریکا له‌ ده‌ستی داعش ڕزگاریان کرد. به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ وازی له‌ کورده‌کان هێنا و زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌مریکا تره‌مپیان به‌ خه‌یانه‌ت‌کردن له‌ کوردی سووریا تۆمه‌تبار کرد.

داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و میدیا به‌ناوبانگه‌کان پێیان وایه‌ که‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی تورکیا ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌ پاشهاته‌یێکی زۆر خراپی به‌دواوه‌ ده‌بێت که‌ گرینگترینیان ویستی تورکیایه‌ بۆ نیشته‌جێ‌کردنی زیاتر له‌ دوو ملیۆن ئاواره‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ی دانیشتووی تورکیا له‌و ناوچانه‌دا. هه‌ندێک ناوچه‌ که‌ ژماره‌یێکی زۆر هاووڵاتیی کوردی تێدایه‌ و له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌کان کورد زۆرینه‌یه‌ و ئه‌م مه‌سه‌له‌ ده‌توانێت گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ی به‌دواوه‌ بێت.

ئه‌گه‌رێکی دیکه‌ که‌ پاش هێرشی تورکیا له‌ئارادایه‌ ئازادکردنی هه‌زاران چه‌کداری داعشه‌ که‌ له‌ زیندانه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریان و پێده‌چێت هێزه‌ کوردییه‌کان که‌ شه‌ڕێکی قورسیان له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌ست‌پێکردووه‌ داعشییه‌کان ئازاد بکه‌ن و ئه‌مه‌ش به‌ مانای خۆڕێکخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش به‌تایبه‌ت پاش داواکه‌ی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌ بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌یان و زۆربه‌ی میدیا به‌ناوبانگه‌کان وه‌ک ڕۆیتێرز، واشنتن پۆست، واشنتن تایمز، تایم و... ته‌ئکیدێکی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ کردووه‌.

به‌رپرسانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریکی هۆشدارییان داوه‌ که‌ بڕیار نییه‌ به‌پێی داواکاریی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا زیندانییانی داعشی له‌ کاتی شه‌ڕی تورکیا دژی کورده‌کان به‌بێ هیچ ده‌ردیسه‌رێک ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره‌ بکرێن. ئه‌مریکا ئه‌م مه‌سه‌له‌ی وه‌ک خۆی هێشتۆته‌وه‌ و هیچ ستراتێژی و به‌رنامه‌یێکی بۆ مامه‌ڵه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی زیندانییانی داعش نییه‌.

کارناسان هۆشدارییان داوه‌ که‌ به‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پێکدادانه‌کان کورد ناتوانێت پاسه‌وانی له‌ ده‌یان هه‌زار زیندانیی داعشی بکات و ئازادکردنی زیندانییانی داعش له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ره‌که‌ی زۆره‌ ده‌توانێت کاره‌ساتێکی دیکه‌ بخولقێنێت.

به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریاش گرینگترین نیگه‌رانیی داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌. هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له‌ زاری دیپلۆماتکارانی وڵاتانی ڕۆژئاواوه‌ ڕاپۆرتی دا که‌ ئه‌وان دڵنیان تورکیا ده‌یهه‌وێت زیاتر له‌ نیوه‌ی ئاواره‌کانی دانیشتووی وڵاته‌که‌ی له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نیشته‌جێ بکات که‌ به‌ وته‌ی به‌رپرسێکی ئه‌مریکی ئه‌مه‌ش مه‌ترسیدارترین ئایدیایه‌ که‌ تورکیا ده‌یهه‌وێت جێبه‌جێ بکات.

ئه‌م نیگه‌رانییه‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ماهه‌نگکه‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوا له‌ تورکیا بکات که‌ له‌ نیشته‌جێ‌کردنی زۆره‌ملێ دانیشتوانی دیکه‌ی ناوچه‌کان و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنی پێکدادانه‌کانی ئێستا له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دووره‌په‌رێزی بکات.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه