10:42 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌
THURSDAY, 10 OCTOBER 2019 - 10:54
عادل عه‌بدولمه‌هدی سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتیی ڕاگه‌یاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاند وه‌ک ڕێزێک له‌ گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی به‌غدا و چه‌ند پارێزگایێكی‌تر كوژران.

کوردپرێس:

نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ داواكارییه‌ ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌راندایه‌ و هه‌موو جۆره‌ دیارده‌یێكی توندوتیژی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌ که عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌که‌می 2019وه‌ سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕاگه‌یاندووه‌ وه‌ک ڕێزێک له‌ گیانی ئه‌و خۆپیشانده‌ر و هێزه‌ ئه‌منییانه‌ی له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا ژیانیان له‌ده‌ست دا.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌ت برینداره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش که‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ستگیر كراون ئازاد ده‌كرێن.

شایانی باسه‌؛ دوای ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌ دژی گه‌نده‌ڵی، بێكاری و كه‌میی خزمه‌تگوزاری شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌غدا و چه‌ند پارێزگایێكی عێراقی گرته‌وه‌، به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت 104 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژران و زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون و حكوومه‌تی عێراق وه‌ک به‌ده‌نگه‌وه‌چوون بۆ داواكاریی خۆپیشانده‌ران دوو پاكێجی چاكسازی ڕاگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه