11:38 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌
THURSDAY, 10 OCTOBER 2019 - 11:03
فەرماندەیێکی YPG تایبەت بۆ کوردپرێس: تا ئێستا سوپای تورکیا نەیتوانیوە بێتە خاکی ئێمە

بەشی سووریا- فەرماندەیێکی باڵای YPG لە ناوچەی سەریکانی دوا زانیاری لەبارەی لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ سەر خاکی کوردستانی سووریا ئاشکرا دەکات و بە کوردپرێسی وتووە تا ئەم کاتەش تورکیا نەیتوانیوە بێتە خاکی باکووری سووریا.

ڕۆژی پێنجشەمە 18ی ڕەزبەری 1398 بەرانبەر بە 10ی تشرینی یەکەمی 2019 "لوند حەسەن" فەرماندەی باڵای یەپەگە لە ناوچەی سەریکانی بە کوردپرێسی ڕاگەیاند تا ئەم کاتەش نە سوپای تورکیا و نە میلیشیاکانی سوپای ئازاد هیچیان نەیانتوانیوە بێنە نێو خاکی باکووری سووریا.

ئەو فەرماندەیەی YPG بۆ کوردپرێسی ڕوون کردەوە کە شەوی ڕابردوو فەوجێکی کۆماندۆی سەربە تورکیا نیازیان بووە لە گوندەکانی سەر سنوورەوە بێنە نێو خاکی سەریکانی بەڵام هێزەکانی سووریای دیموکرات توانیویانە بیانکەنە ئامانج و شکستیان پێبهێنن.

ناوبراو گوتیشی لە ئێستادا دۆخەکە ئارامە.

شایانی باسە پاش ئەوەی کوردی سووریا وەک سەرەکیترین و کارامەترین هێز لە شەڕی داعش، شکستی بەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە هێنا و حەماسەی ژنان و پیاوانی شەڕڤانی کورد و بەرخۆدانی ناوچە کوردنشینەکان بوو بە کتێب و لە بیرەوەییەکاندا تۆمار کرا، چیتر کۆمەڵگەی جیهانی و بەتایبەتی زلهێزەکان کاریان بە کورد نەما. بۆیەش ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 17ی ڕەزبەری 1398 بەرانبەر بە 9ی تشرینی یەکەمی 2019، بە فەرمانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ کوردستانی سووریا دەستی پێکرد و دوای زیاتر لە شەش کاژێر هێرشی ئاسمانی، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی زەمینی دەستی پێکردووە و بڕیارە تورکیا بە بیانووی شەڕی تیرۆر، بە میلیشیای توندڕەوی ناسراو بە سوپای ئازاد، شەڕ لەگەڵ ئەو هێزە بکات کە تیرۆری لە ناوچەکە نەهێشتووە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه