10:39 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌
THURSDAY, 10 OCTOBER 2019 - 11:07
په‌رله‌مانی كوردستان داوای ڕاگرتنی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر سووریا بڵاو کرده‌وه‌ و تێیدا داوا ده‌كات هه‌رچی زووه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ بوه‌ستێندرێن.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووهه‌می 2019 ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا هاته‌ده‌نگ و له‌ به‌یاننامه‌یێکدا به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی کرد که‌ ده‌کرێته‌ سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیلی سووریا.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی به‌ نیگه‌رانییێكی قووڵه‌وه‌ له‌ له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ چه‌ند ناوچه‌یێكی جیاجیای سووریا ده‌ڕوانێت و داوا ده‌كات هه‌رچی زووه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ بوه‌ستێندرێن و له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌وه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ڕوونیش کراوه‌ته‌وه‌: دۆخی ناوچه‌كه‌ هیشتا له‌ قۆناغێكی هه‌ستیار و ناجێگیردایه‌ و شه‌ڕی تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه‌. گه‌لانی ناوچه‌كه‌ له‌ نه‌هامه‌تی و ناسه‌قامگیریدا ده‌ژین و ئه‌و له‌شكركێشیه‌ش نه‌ک چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات به‌ڵكوو ئاسۆی چاره‌سه‌ری و ئاشتی دوورتر ده‌خاته‌وه‌ بۆیه‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هه‌موو هێز و توانایان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ و ڕێگرتن له‌ ناسه‌قامگیریی زیاتر.

په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ که‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره‌ په‌لامارێک ده‌كات كه‌ هاووڵاتییانی سیڤیل به‌ ئامانج بگرێت له‌ هه‌ر لایێكه‌وه‌ بێت و ده‌ڵێت: "گه‌لی کورد به‌ شانازییێكی زۆره‌وه‌ پێشه‌نگی خه‌بات و قوربانی بووه‌ له‌ شكستپێهێنانی ڕێكخراوى داعش و هێنانه‌دیی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی و جیهانی و ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وام به‌ دواداچوون بۆ ئه‌م دۆخه‌ ده‌كات و ئاماده‌كاری بۆ دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆخی سووریا ده‌كات."

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه