کۆمسیۆنی ئەورووپا ڕاپۆرتێکی ڕەخنەگڕانە لەبارەی تورکیاوە بڵاو دەکاتەوە

بەشی جیهان- بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ناوەندە دیموکراتیکەکانی تورکیا ئێستا کارامە نین و دەسەڵات لە ناوەندی سەرۆککۆماریی تورکیادا قۆرخ کراوە و بەشێوەیەکی بەربڵاو مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت بەتایبەت حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان و پارتی دیموکراتیکی گەلان لەژێر گوشاردان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمسیۆنی ئەورووپا کە دەستەی جێبەجێ کردنی سیاسەتەکانی یەکێتی ئەورووپایە رایگەیاند، دیموکراسی تورکیا پاشەکشەیەکی بەرچاوی کردووە، ئەوەش بەتوندترین بەیاننامەی ساڵانەی ئەورووپا دادەنرێت لەماوەی 16 ساڵی رابردوودا.

کۆمسیۆنی ئەورووپا لە بەیاننامەکەیدا باسی لەوەش کردووە، حکوومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان راسپاردەکانی یەکێتی ئەورووپای لەبارەی دیموکراسییەوە پشتگوێ خستوە و تورکیا جیدی نییە لەو چاکسازییانەی یەکێتی ئەورووپا داوای دەکات.

ئەوەش هاتووە، تائێستا ئەنقەرە هەنگاوی پێویستی نەگرتووەتەبەر بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی ئەورووپا سەبارەت بە پاشەکشەی دیموکراسی، سەروەری یاسا، مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و سەربەخۆیی دادگاکان، بەوهۆیەش ئەندامبوونی تورکیا لەیەکێتییەکە گەیشتوەتە قۆناغێکی داخراو.

هەروەها لەلایەکی دیکەوە باڵیۆزانی ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، دانیمارک، نەرویج، هۆڵندا، سوید، فینلاندا، کەنەدا و نیوزلاندا لە ئەنقەرە لەسەر دەستگیر کردنی عوسمان کاڤالا، بازرگانی ناسراوی تورکیا راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند، دەستگیرکردنی عوسمان کاڤالا گومان دەخاتەسەر دیموکراسی و سەروەری یاسا لە تورکیا.

News Code 3728

Your Comment

You are replying to: .
captcha