سەرھەڵدانی نەھامەتییەکانی خەڵک دەرئەنجامی خراپیی شێوازی بەڕێوەبردنی حوکمڕانی دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی ڕادەگەیێنێت تا ماڵوێرانی زیاتر تەشەنەی نەکردووە، ھێشتا بوار ماوە ڕاستگۆ بن لەگەڵ خەڵک، ھێشتا مەودای تێگەیشتن فراوانترە لە ئاڵۆزی و لێقەومان.
تورکیا نیازیەتی هێرش بکاتەوە سەر کۆبانێ و عەین عیسا/ پەیەدە و پەکەکە بیانوو دەخەنە دەست تورکیا بۆ هێرش کردن
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا (P.Y.K.S) بە کوردپرێسی گوت: مەترسیی ئەوە لە ئارادایە کە یان تورکیا هێرش بکاتە سەر کۆبانێ و عەین عیسا یان خود لە ژێر گوشارەکانی ڕووسیا ئەو ناوچانە ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بکرێتەوە.
ئەمریکا دەبێت هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دانوستانەکانی ئاشتیدا بەشدار بکات
بەشی جیهان- پەیمانگای گرووپی نێونەتەوەیی قەیران دەڵێت ئەمریکا دەبێت وێڕای سازاندنی تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکرات پێکەوە، هەوڵ بدات ئەو گرووپە لە دانوستانەکانی ئاشتیدا بەشدار بکات.
هەولێر و بەغدا بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی پێویستیان بە یەکتر هەیە
بەشی جیهان- ویکتۆر کاتۆنا لەو قەناعەتەدایە کە ئەگەرچی پێوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق پێوەندییێکی گرژە بەڵام ئەو دوو لایەنە هیچ بژاردەیێکی دیکەیان نیە جگە لەوەی هاوکاریی یەکتر بکەن.
وەزیری دەرەوەی دەوڵەتەکەی جۆبایدەن چۆن دەڕوانێتە دۆزی کوردی سووریا
بەشی جیهان- ئانتۆنی بلینکەن وتوویەتی پێویستە ئەمریکا وەک ڕابردوو لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بمێنێتەوە بەڵام ئەو وڵاتە پێویستە یارمەتیی زیاتری تورکیا بدات بۆ ئەوەی سەرکردەکانی پەکەکە لە قەندیل لەناو بەرێت.
ملیشیاکانی سەر بە تورکیا باخە زەیتوونی کوردەکانی عەفرین تاڵان دەکەن
بەشی جیهان- میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بە تاڵان کردنی باخە زەیتوونی کوردەکانی عەفرین، ڕۆن زەیتوونی بە کوالێتیی بەرز بەقاچاخ دەبەنە ئەورووپا و لەوێوە بۆ زۆر وڵاتی دیکەی وەک ئەمریکای دەنێرن.
کورد لە تورکیا وەکوو بێگانە چاوی لێدەکرێت، چەشنی ئاوارەکانی سووریا
بەشی جیهان- دکتۆر یاسین دومان، ئەندامی ناوەندی ئاشتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی زانستگای کاونتری لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری داوە کوردەکانی تورکیا لە وڵاتی خۆیاندا هەر وەکوو کۆمەڵێکی بێگانە و چەشنی ئاوارەکانی سووریا هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.
کوردی سووریا و عێراق لەبری پشت بەستن بە بایدن باشتر وایە یەکگرتوو بن
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی لێڤانتی فەرەنسی دەنووسێت: کوردەکان نابێت زۆر هیوایان بە جۆ بایدن بێت بۆ بەرەوپێش بردنی کاروباری خۆیان بەڵکوو دەبێت ناوماڵی خۆیان یەکبخەن.
پەیمانگای ئەمریکەن ئەنتەرپرایز: جۆبایدن بە تەواوی لەگەڵ دۆزی کورد ئاشنایە
بەشی جیهان- پەیمانگای ئەمریکەن ئەنتەرپرایز نووسیویەتی کورد سەرنجی تایبەتی خستۆتە سەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئەمریکا و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە جۆبایدەن لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵە مەسەلەی کورد ئاشناییی زۆری بووە.
چاوەڕوان دەکرێت بایدن پشتگیریی زیاتر لە کوردی سووریا بکات
بەشی جیهان- هەفتەنامەی ئەهرام ویکلی دەنووسێت ناوی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا کرێی خواردووە بە پشتگیری لە کوردانی سووریا لەسەردەمی سەرۆک کۆماریی ئۆباما، بۆیەش چاوەڕوان دەکرێت ناوبراو پشتگیری زیاتر پێشکەشی کوردانی سووریا بکات.
پێویستە جۆ بایدن، کورد و تورکیا لێک نزیک بکاتەوە
بەشی جیهان- دوو شرۆڤەکاری پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوایان وایە جۆ بایدن وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەبێت ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ ئاشتیی نێوان تورکیا و کوردەکان لە سووریا و ناوخۆی تورکیا.
خەنجەرەكەی ناو پەرلەمانی عێراق/ هەندرێن شێخ راغب
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای پەسەندكردنی یاسای قەرز لەپەرلەمانی عێراق، مەسعوود بارزانی لەپەیامێكدا گوتی سونەو شیعەكان خەنجەریان لەپشتی كورد دا.
کونترۆڵی نەوت پرسی لاعیلاجی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا
بەشی جیهان- گۆڤاری ئابووریی مید دەنووسێت: کونترۆڵ کردنی نەوت یەک لەو بابەتانەیە کە ململانێی زۆری لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دروست کردووە هێشتا ڕێگاچارەیێکی بۆ دیاری نەکراوە.
زلهێزەکان بەردەوام کوردیان وەکوو ئامرازێک بەکار هێناوە
بەشی جیهان- ئلیزابت تزۆرکۆف بڕوای وایە تائێستا زلهێزەکان لەشەڕەکانیاندا کوردیان وەکوو ئامێری دەستی خۆیان بەکار هێناوە.
تورکیا 800 جار ڕێککەوتنی ئاگربەستی شکاندووە و هێرشی کردۆتە سەر کوردانی سووریا
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیمانگای ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تورکیا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا 800 کەڕەت ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە باکووری سووریا پێشێل کردووە و هێرشی کردۆتی سەر هێزەکانی کورد-عەرەب.
مامەڵەی ناشەفافی ڕووسیا لەگەڵ کوردانی سووریا
بەشی جیهان- ئانتۆن مورداسۆف بڕوای وایە کە کوردانی سووریا سەرەڕای ئەوەی کە بێ هیوابوون لە هەڵمەتە پێشووەکانی ڕووسیا بەتایبەت ئەوەی کە لەبارەی عەفرینەوە ڕوویدا بەڵام وەکوو هۆکاری هاوسەنگی لە سووریا بۆ ئەم وڵاتە دەڕوانن.