29 June 2022
هەواڵی تایبەت :
    ستراتێژیی بایدن و ترەمپ لەبارەی کوردەکانی سووریا جیاواز نییەWednesday 15 December 2021
    نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا:

    ستراتێژیی بایدن و ترەمپ لەبارەی کوردەکانی سووریا جیاواز نییە

    بەشی جیهان- جێمز جێفری بڕوای وایە ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەمان ستراتێژیی ئیدارەی پێشووی لەبارەی کوردەکان و سووریا پەیڕەو دەکات بەڵام ئیدارەی بایدن دەبێت لە ڕێگای ڕێککەوتنێکی گشتگیرەوە لەبارەی قەیرانی سووریا کۆتایی بە شەڕ لەو وڵاتە بێنێت.

    مانەوە لە سووریا بۆ ستراتێژیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرینگەWednesday 15 December 2021
    سیاسەتوان و لێکۆڵەری بواری سیاسەت و فەلسەفە لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا:

    مانەوە لە سووریا بۆ ستراتێژیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرینگە

    بەشی سووریا- نووسەرێکی کورد دەڵێت: ڕێککەوتنی ڕووسیا و حکوومەتی ناوەندیی سووریا لەگەڵ کوردەکان لێڵ و گوماناویە چوونکە ئەمریکا لە سووریایە و پەیوەندیی لەگەڵ کوردەکان هەیە و ئەمەش کێشە دەخولقێنێت.

    ئەستەمە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا بەڕێوەبچێتThursday 9 December 2021
    ئەمینداری گشتیی پارتی ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR) تایبەت بۆ کوردپرێس؛

    ئەستەمە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا بەڕێوەبچێت

    بەشی تورکیا- ئەمینداری گشتیی پارتی ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR) دەڵێت: کورد ناچار نییە کە لە نێوان پارتی دەسەڵاتدار و پارتی کۆماریخواز یەکیان هەڵبژێرێت چوونکە هیچ کام لەم دوو حزبە بڕوایان بە مافی سیاسی و نەتەوەیی کوردەکان لە تورکیا نییە.

    داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکانی عێراقدا بەدوای فراونکردنی قەڵەمڕەودایەTuesday 7 December 2021
    لۆمۆند دیپلۆماتیک:

    داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکانی عێراقدا بەدوای فراونکردنی قەڵەمڕەودایە

    بەشی جیهان- گۆڤاری لۆمۆند دیپلۆماتیک هۆشداری دەدات کە داعش لە ئێستادا بەشێوەیەکی جیدی دەستی داوەتە فراوانکردنی قەڵەمڕەوی خۆی لە ناوچە جێناکۆکانی عێراقدا.

    ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا، بەبێ پشتگیریی عەرەبەکان لەناو دەچێتMonday 6 December 2021
    لێکۆڵەرێکی ڕۆژئاوایی هۆشداری دەدات:

    ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا، بەبێ پشتگیریی عەرەبەکان لەناو دەچێت

    بەشی جیهان- نیکۆلاس هراس هۆشداری دەدات ئەگەر کوردانی سووریا نەتوانن پشتگیریی کۆمەڵگای عەرەبی لە ناوخۆ و دەرەوەی سووریا بەدەست بێنن تا 10 ساڵی داهاتوو ئیدارەی خۆسەر دیاری نامێنێت.

    خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان توانای ئەوەی هەیە بزووتنەوەیێکی سیاسیی بەهێزی لێوە هەڵقوڵێتSunday 5 December 2021
    چاودێری سیاسیی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان لە پەیمانگای میدڵ ئیست ئای:

    خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان توانای ئەوەی هەیە بزووتنەوەیێکی سیاسیی بەهێزی لێوە هەڵقوڵێت

    بەشی جیهان- وینتروب ڕاحێرۆ دەڵێت یەکنەخستنی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە خاڵە لاوازەکانی ئەو خۆپیشاندانە کە ڕێگر بووە لەوە داواکاریی هاووڵاتییانی مەدەنی دەستەبەبر ببێت بەڵام جەختیش دەکاتەوە کە ئەو ناڕەزایییانە توانای ئەوەیان تێدایە کە بزووتنەوەیێکی سیاسیی بەهێز دژی دوو پارتی باڵادەستی هەرێمی کوردستان دروست بکات.

    تورکیا لە باکووری سووریا گیریخواردووە و بێ لایەنگر ماوەتەوەWednesday 1 December 2021
    گۆڤاری سەربازیی ستراتێجی پەیج دۆخی تورکیا لە باکووری سووریا لێکدەداتەوە:

    تورکیا لە باکووری سووریا گیریخواردووە و بێ لایەنگر ماوەتەوە

    بەشی جیهان- گۆڤاری سەربازیی ستراتێجی پەیج ئاماژەی داوەتە سنووردار بوونی جووڵە سەربازییەکانی تورکیا و سەربزیوانی سەر بەو وڵاتە و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی هێرشی سەربازی بۆ سەر کوردەکان و دەنووسێت: تورکیا لە باکووری سووریا گیری خواردووە و بێ لایەنگر ماوەتەوە و هەروەها بۆ کشانەوە لەو وڵاتە لە ژێر گوشاردایە.

    کوردی سووریا لە نێوان تەشوێی تورکیا و سندانی ڕووسیاMonday 29 November 2021

    کوردی سووریا لە نێوان تەشوێی تورکیا و سندانی ڕووسیا

    بەشی جیهان- ڕۆژنامەی لۆوانتی بەریتانی دەنووسێت: ڕووسیا ئەو کاتەی گیانی کوردەکانی سووریا لە بەرامبەر هێرشی تورکیا کەوتۆتە مەترسییەوە هەوڵ دەدات لەگەڵ دیمەشق ئاشتیان بکاتەوە.

    چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا، پەیوەندیی ئەنقەرە و کوردانی سووریا باشتر دەکاتSaturday 27 November 2021
    مەزڵۆم کۆبانی:

    چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا، پەیوەندیی ئەنقەرە و کوردانی سووریا باشتر دەکات

    بەشی جیهان- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڕوای وایە ئەگەر تورکیا جارێکی تر گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ کوردانی ناوخۆی وڵاتەکەی دەست پێبکاتەوە، بەهۆی پێوەندیی پرسی کوردەکانی تورکیا و سووریا؛ کاریگەریی لەسەر دۆخی باکووری سووریاش دەبێت.

    هەڕەشەکانی تورکیا بوەتە هۆی نزیک بوونەوەی کوردەکان لە دیمەشقFriday 19 November 2021
    سیریان ئابزرور:

    هەڕەشەکانی تورکیا بوەتە هۆی نزیک بوونەوەی کوردەکان لە دیمەشق

    بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری سیریان ئابزرور هێرشە سەربازییەکانی تورکیا لەدژی کوردانی سووریا و هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە لە کوردەکان بووەتە هۆی نزیک بوونەوەی ئیدارەی خۆسەر لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

    گرفتە ناوخۆی و دەرەکییەکانی پرسی کورد بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیاWednesday 17 November 2021
    لێکۆڵەری ناوەندی کاروباری نێونەتەوەی و ئاسایشی ئەڵمانیا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    گرفتە ناوخۆی و دەرەکییەکانی پرسی کورد بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا

    بەشی جیهان- دکتۆر سەرلیم چویک لێکۆڵەری ناوەندی کاروباری نێونەتەوەی و ئاسایشی ئەڵمانیا لە لێوانێکدا بۆ کوردپرێس جەختی کردەوە پرسی کورد کاریگەریی لەسەر زۆرینەی پرسە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی وڵاتی تورکیا هەبووە و تەنگەژەی جیدی بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا بەتایبەت لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دروست کردووە.

    ئەمریکا و ڕووسیا مۆڵەتی هێرشی دووبارەیان بۆسەر باکووری سووریا نەدایە تورکیاTuesday 9 November 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەمریکا و ڕووسیا مۆڵەتی هێرشی دووبارەیان بۆسەر باکووری سووریا نەدایە تورکیا

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: ئەو هەڕەشانەی کە ئێستا ئەردۆغان لەدژی کوردستانی سووریا دەیکات توانای جێبەجێ کردنیانی نییە و هەموویان بانگەشەی میدیایین بۆ هەڵبژاردنی بەردەم و چەشنێک هەڵاتنە لە کێشە ناوخۆییەکانی تورکیا.

    ئەمریکا و ڕووسیا بۆ ڕازی کردنی دڵی ئەردۆغان ئامادەبوونی تورکیا لە سووریا تەحەمول دەکەنSunday 7 November 2021
    شرۆڤەکارێکی پرسەکانی تورکیا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەمریکا و ڕووسیا بۆ ڕازی کردنی دڵی ئەردۆغان ئامادەبوونی تورکیا لە سووریا تەحەمول دەکەن

    بەشی جیهان- جیم کێری، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: ئەمریکا و ڕووسیا بۆ بەدەست هێنانی دڵی ئەردۆغان ڕووبەڕووی ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە سووریا نابنەوە.

    پارتی دیموکراتی کوردستان هاوشێوەی یەکێتیی نیشتمانی کێشەی ناوخۆیی هەیەSaturday 6 November 2021
    شرۆڤەکارێکی پرسی کورد:

    پارتی دیموکراتی کوردستان هاوشێوەی یەکێتیی نیشتمانی کێشەی ناوخۆیی هەیە

    بەشی جیهان- ئێلیزا مارکووس بڕوای وایە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هاوشێوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕووبەڕووی گرفتی ناوخۆییە بەڵام توانای ئەوەی هەیە بەبێ قرم و قاڵ چارەسەریان بکات.

    ئەمریکا ناتوانێت ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ و منبەج بکاتThursday 4 November 2021
    شرۆڤەکاری کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست:

    ئەمریکا ناتوانێت ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ و منبەج بکات

    بەشی جیهان- نیکۆلاس هراس لەو بڕوایەدایە کە تورکیا نیازیەتی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات واتا کۆبانێ و منبەج و تەل ڕەفعەت گەمارۆ بدات و ئەمریکییەکانیش لەو ناوچانەدا نفووز و دەسەڵاتیان نیە بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی چاوەڕواننەکراوی تورکیا.

    وەرزنامەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست: کورد دۆڕاوی گەورەی یارییەکەی سووریایەSunday 31 October 2021

    وەرزنامەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست: کورد دۆڕاوی گەورەی یارییەکەی سووریایە

    بەشی جیهان- وەرزنامەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەنووسێت: ئەمریکا کوردی بەکار هێنا بۆ شەڕی داعش و تورکیاش بە بیانووی ئەوەی بەرپەرچی کورد دەداتەوە نفووزی خۆی لە سووریا زیاد کردووە و ڕووسیاش باڵی دەسەڵاتی خۆی بە سەر سووریا کشاندووە و دەوڵەتی ناوەندیی سووریاش ناوچەی ژێردەسەڵاتی نەیارەکانی خۆی وەرگرتەوە بەڵام ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تەسکتر دەبێتەوە.

    تورکیا ناتوانێت مۆڵەتی هێرشکردنەسەر باکووری سووریا لە بایدن وەربگرێتSunday 31 October 2021
    شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنووسی کورد تایبەت بۆ کوردپرێس:

    تورکیا ناتوانێت مۆڵەتی هێرشکردنەسەر باکووری سووریا لە بایدن وەربگرێت

    بەشی سووریا- شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنووسی کوردی سووریا دەڵێت: هێشتا تا ئەم کاتەش دیار نییە کە تورکیا توانای هێرش کردنی بۆسەر باکووری سووریا هەیە یان نا؛ هێزە نێودەوڵەتییەکانیش هێشتا ڕەزامەندییان بۆ ئەو هێرشە نیشان نەداوە.

    گۆڤاری سەر بە کۆنگرێسی ئەمریکا داوای شەرعیەتدان بە کوردی سووریا دەکاتMonday 25 October 2021

    گۆڤاری سەر بە کۆنگرێسی ئەمریکا داوای شەرعیەتدان بە کوردی سووریا دەکات

    بەشی جیهان- گۆڤاری هیڵ کە سەر بە کۆنگرێسی ئەمریکایە داوای کردووە شەرعیەتی سیاسی بە کوردی سووریا و عێراق بدرێت و لە بەرامبەردا ئەرکی سەرەکیی شەڕی داعشیان پێ بسپێردرێت.

    تورکیا نیگەرانە لە پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستانFriday 22 October 2021
    ئەنستیتۆ توێژینەوە سیاسییەکانی ئیتالیا:

    تورکیا نیگەرانە لە پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان

    بەشی جیهان- ئەنستیتۆ توێژینەوە سیاسییەکانی ئیتالیا ڕایدەگەیەنێت سەردانە یەک لە دوای یەکەکانی بەرپرسانی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان و قووڵتر بوونی پەیوندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس نیشاندەری ڕکابەریی نێوان تورکیا و فەڕەنسایە لەسەر نفووزی زیاتر لە عێراق و هەرێمی کوستان.

    تورکیا تاکە لایەنە کە نایەوێت پرسی سووریا چارەسەر بکرێتTuesday 19 October 2021
    ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتى پەیەدە:

    تورکیا تاکە لایەنە کە نایەوێت پرسی سووریا چارەسەر بکرێت

    بەشی سووریا- ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتى پەیەدە ڕایده‌گه‌یه‌نێت  تورکیا تاکە لایەنە کە نایەوێت پرسی سووریا بەشێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت.

ئەرشیڤ / درێژە...