28 September 2021
هەواڵی تایبەت :
    کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا کارەساتێکی تر بۆ کوردەکان دەخولقێنێتThursday 11 March 2021

    کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا کارەساتێکی تر بۆ کوردەکان دەخولقێنێت

    بەشی جیهان- دارین خەلیفە لە لێدوانێکدا دەڵێت ئەگەر ئەمریکییەکان لە سووریا بکشێنەوە بە هۆی دوژمنایەتیی نێوان ئەنقەرە و کوردەکان، کارەساتێکی تر بۆ کوردەکانی سووریا دروست دەبێت.

    ئەردۆغان پەلەی بۆ دەسکەوتی سیاسی کرد بۆیە ئۆپەراسیۆنی گارە شکستی هێناWednesday 10 March 2021
    شرۆڤەکارێکی پەیمانگای گیت ستۆن:

    ئەردۆغان پەلەی بۆ دەسکەوتی سیاسی کرد بۆیە ئۆپەراسیۆنی گارە شکستی هێنا

    بەشی جیهان- بوراک بکدیل، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا لە پەیمانگای گیت ستۆن، دەڵێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بۆ دەرباز کردنی دیلەکانی ئەو وڵاتە لەدەستی پەکەکە ئۆپەراسیۆنێکی بەپەلە بەڵام شکستخواردوو بوو بۆ بەدەست هێنانی بەرژەوەندیی سیاسی.

    دوورنواڕی سیاسەتی جۆبایدەن بەرامبەر دۆزی کوردWednesday 10 March 2021
    مامۆستای زانکۆی ئیندیانا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    دوورنواڕی سیاسەتی جۆبایدەن بەرامبەر دۆزی کورد

    بەشی جیهان- دوکتور بێن پریست لەبارەی هەڵوێستی ئیدارەی بایدەن سەبارەت بە مەسەلە کوردییەکان بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی وتووە: من لەو بڕوایەدام کە پەلکێش کردنی کوردەکان بەرەو سەربەخۆییی زیاتر گرفتارییێکی خراپە و کەمتر پشتگیریی فەرمی لە ئیدارەی بایدەن لەو بابەتە دەکرێت.

    کوردی سووریا ناتوانێت پشت بە ئەمریکا ببەستێتWednesday 10 March 2021
    بەرپرسێکی باڵای کوردی سووریا:

    کوردی سووریا ناتوانێت پشت بە ئەمریکا ببەستێت

    بەشی جیهان- ئاڵدار خەلیل دەڵێت هیوای بە گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی بایدەن و چاک بوونەوەی پێوەندیی نێوان ئەمریکا و کوردەکانی سووریا هەیە بەڵام کورد ناتوانێت زۆر پشت بە ئەمریکا ببەستێت.

    تورکیا قۆستنەوەی لە ئوپەراسیۆنی چیای گارە کردووە بۆ زیاتر سەرکوت‌کردنی HDPMonday 8 March 2021
    ژمارەیێک لە چاودێران:

    تورکیا قۆستنەوەی لە ئوپەراسیۆنی چیای گارە کردووە بۆ زیاتر سەرکوت‌کردنی HDP

    بەشی جیهان- سەرباری ئەوەی ژمارەیێک لە چاودێران، ئوپەراسیۆنەکەی چیای گارە لە هەرێمی کوردستان بۆ دەربازکردنی سەربازە دیلەکانی تورکیا بە ئوپەراسیۆنێکی شکستخواردوو دەزانن بەڵام لەو بڕوایەدان کە ئەردۆغان قۆستنەوەی لەو مەسەلەیە کردووە بۆ بەرژەوەندیی سیاسیی خۆی و بۆ سەرکوت کردنی کوردەکان و گۆڕینی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر کوردەکان.

    مەترسیی زیاتر دوور کەوتنەوەی کوردەکان لە بەغداMonday 8 March 2021
    ئۆیل پرایز هۆشداری دەدات:

    مەترسیی زیاتر دوور کەوتنەوەی کوردەکان لە بەغدا

    بەشی جیهان- ئۆیل پرایز هۆشداری دەدات ئەگەر هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و بودجە ڕێکنەکەون هەولێر زیاتر ڕوودەکاتە هاوکاری کردن لەگەڵ ڕووسیا و تەرکیز لەسەر فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت دەکات کە ئەمەش بەواتای دوور کەوتنەوەی زیاتری کوردەکانە لە بەغدا.

    کێشەی سەرەکیی هەرێمی کوردستان کێشمەکێشی دەسەڵاتە لەنێوان دوو بنەماڵەداSunday 7 March 2021
    شرۆڤەکارێکی پرسی کورد:

    کێشەی سەرەکیی هەرێمی کوردستان کێشمەکێشی دەسەڵاتە لەنێوان دوو بنەماڵەدا

    بەشی جیهان- ئوفرا بنجیو دەڵێت گەورەترین کێشەی کوردەکان لە عێراق زاڵ بوونی دوو بنەماڵە و کێشمەکێش و ململانێی نێوانیانە لەسەر دەسەڵات.

    سیاستەڤانێکی کورد باسی گرینگایەتیی سەردانەکەی پاپا بۆ هەولێر دەکاتSaturday 6 March 2021

    سیاستەڤانێکی کورد باسی گرینگایەتیی سەردانەکەی پاپا بۆ هەولێر دەکات

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیاستەڤانێکی کورد پێیوایە هاتنی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان کاردانەوەیێکی گەورەی جیهانی دەبێت، جارێکی دیکە دۆزی کورد دەچێتەوە سەر مینبەری میدیا جیهانییەکان.

    وەزعی زمان و توێژینەوەی کوردی لە ڕۆژئاواSaturday 6 March 2021
    مامۆستای زانکۆی ئیندیانای ئەمریکا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    وەزعی زمان و توێژینەوەی کوردی لە ڕۆژئاوا

    بەشی جیهان- دوکتور بێن پریست مامۆستای زانکۆی ئیندیانا و وانەبێژی زمانی کوردی، دەڵێت خوێندنی زمانی کوردی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەتایبەتی لە ئەمریکا هیوابەخشە چوونکە لە چەند زانکۆی ئەمریکا دەخوێندرێت بەڵام ئەوە بەس نیە.

    کوشتن و تۆقین لە کەمپی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریاThursday 4 March 2021

    کوشتن و تۆقین لە کەمپی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا

    بەشی جیهان- بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە لانی کەم 31 کەس لە کەمپی هۆڵ کوژراون کە ئەو کەمپە بنەماڵەکانی داعشی تێدا چاودێری دەکرێت.

    دۆخی نادیاری شەنگال و ئەگەری هێرشی تورکیاSaturday 27 February 2021
    هەواڵدەریی فەڕەنسا ڕایگەیاند:

    دۆخی نادیاری شەنگال و ئەگەری هێرشی تورکیا

    بەشی جیهان- هەواڵدەریی فەرەنسا دەنووسێت: دۆخی شەنگال زیاتر لە ڕابردوو ئاڵۆزە و ئێستاش ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر ئەم ناوچە ئێزدی نشینەی عێراق لە ئارادایە.

    هەرێمی کوردستان بێ بەشە لە سەرکردایەتیێکی بەتواناTuesday 23 February 2021
    پەیمانگای ئەمەریکەن ئینترپرایز:

    هەرێمی کوردستان بێ بەشە لە سەرکردایەتیێکی بەتوانا

    بەشی جیهان- پەیمانگای ئەمەریکەن ئینترپرایز دەڵێت بوونی گەندەڵیی ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەی توندی ڕەخنەگران لە خاڵە لاوازەکانی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانە و جەخت دەکاتەوە کە ئەم ناوچەیە بێ بەشە لە سەرکردایەتیێکی بەتوانا.

    گۆڤاری ئەمریکەن سینکەر: جۆبایدەن بەرامبەر مەسەلەی کورد دوودڵەMonday 22 February 2021

    گۆڤاری ئەمریکەن سینکەر: جۆبایدەن بەرامبەر مەسەلەی کورد دوودڵە

    بەشی جیهان- گۆڤاری ئەمریکیی ئەمریکەن سینکەر نووسیی: سەرباری ئەوەی جۆبایدەن کەسانی وەک مەکگۆرکی بۆ ئەندامێتیی ئیدارەکەی خۆی هەڵبژاردووە کە پاڵپشتی کوردە بەڵام تا ئەم کاتەش هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر دۆزی کورد ئاشکرا نیە.

    هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر لە زاری ئەمریکییەکانەوەSaturday 20 February 2021

    هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر لە زاری ئەمریکییەکانەوە

    بەشی جیهان- بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا لە هەولێر هێرشە مووشەکییەکەی شەوی دووشەمەی سەر هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بە شۆک و چاوەڕواننەکراوە دەزانن و دەڵێن دڵنیا نین لەوە کێ بەرپرسیارە لەو هێرشە.

    بەبێ ڕەزامەندیی ئەمریکا و ڕووسیا، تورکیا توانای هێرش کردنە سەر کوردی نییەFriday 19 February 2021
    بەرپرسی ڕاگەیاندنی شەپێلا ئازادیا کوردستانی سووریا، تایبەت بۆ کوردپرێس:

    بەبێ ڕەزامەندیی ئەمریکا و ڕووسیا، تورکیا توانای هێرش کردنە سەر کوردی نییە

    بەشی سووریا- بەرپرسی ڕاگەیاندنی شەپێلا ئازادیا کوردستانی سووریا (ŞAK) دەڵێت: تورکیا لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای فۆرات بەبێ ڕەزامەندیی ئەمریکا و ڕووسیا نەیدەتوانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ دەست پێبکات و ناوچەکە کونترۆڵ بکات.

    ناکارامەیی سیستەمی دژە مووشەکیی ئەمریکا هەمبەر هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێرThursday 18 February 2021
    ئاسیا تایمز شی دەکاتەوە:

    ناکارامەیی سیستەمی دژە مووشەکیی ئەمریکا هەمبەر هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر

    بەشی جیهان- گۆڤاری ئاسیا تایمز دەنووسێت: سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکا دوو سیستەمی دژە مووشەکیی لە هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە هێزە ئەمریکییەکان نەیانتوانی ڕێگری بکەن لە ئەو مووشەکانەی ئاراستەی پێگەکانیان کرا لە هەولێر.

    تورکیا مەبەستیەتی سێ گۆشەی قەندیل-شەنگال- دێرک کۆنتڕۆڵ بکاتSaturday 13 February 2021
    هەفتەنامەی گرین لێفت:

    تورکیا مەبەستیەتی سێ گۆشەی قەندیل-شەنگال- دێرک کۆنتڕۆڵ بکات

    بەشی جیهان- هەفتەنامەی گرین لێفتی ئوسترالیا هۆشداریی ئەوە دەدات کە تورکیا لەم کاتە بە لەبەر ئەوە هێرشی سەر شەنگالی عێراق و دێرکی سووریای دوا خستووە کە لە کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان دەترسێت بۆیە دەستی کردووە بە دابەزاندنی هێز لە چیای گارەی هەرێمی کوردستان.

    کوشتن و توندوتیژی لە کامپەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا زیادی کردووەTuesday 9 February 2021

    کوشتن و توندوتیژی لە کامپەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا زیادی کردووە

    بەشی جیهان- بەرپرسێکی کوردی سووریا دەڵێت لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا 14 کەس لە کەمپی هۆڵی جێی مانەوەی 62 هەزار کەسی سەر بە داعش کوژراون.کوردپرێس:

    ئەو گوشارە نوێیانە خراوەتە سەر کوردانی سووریا لەلایەن رووسیاوەیەMonday 8 February 2021
    ڕۆژنامەی لوانت:

    ئەو گوشارە نوێیانە خراوەتە سەر کوردانی سووریا لەلایەن رووسیاوەیە

    بەشی جیهان- ڕۆژنامەی لوانت دەنووسێت: ڕووسیا دەستی هەیە لەو هەڕەشەی تورکیا دەیکا لە کوردەکانی سووریا لە عەین عیسا و هەروەها ئەو گرژییانەی لەنێوان حکوومەتی ناوەندیی سووریا و کوردەکاندا ڕوویدا لە حەسەکە و قامیشلۆ ڕووسیا ڕۆڵی تێدا گێڕاوە.

    کوردی سووریا هیوایان بە ئەمریکایە و بایدن ورتەی لێوە نایەSaturday 6 February 2021

    کوردی سووریا هیوایان بە ئەمریکایە و بایدن ورتەی لێوە نایە

    بەشی جیهان- سەرەڕای ئەوەی کە دەست بەکار بوونی ئیدارەی بایدن 15 ڕۆژی تێپەڕاندووە و هێزە کوردەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا لەژێر گوشاردان، بەرپرسانی واشنتن هێشتا بێدەنگن لە ڕاگەیاندنی هەڵویستی ئیدارەی نوێ لەبارەی سووریا.

ئەرشیڤ / درێژە...