1 August 2021
هەواڵی تایبەت :
    ئەمنییەتی ئیسرائیل هۆکاری ئامادەبوونی ئەمریکایە لە سووریاSunday 1 August 2021
    ئەندامێکی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) بۆ کوردپرێس باسی دەکات:

    ئەمنییەتی ئیسرائیل هۆکاری ئامادەبوونی ئەمریکایە لە سووریا

    بەشی سووریا- ئەندامێکی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) دەڵێت: ئەمریکییەکان بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل لە سووریان.

    تا ئەو دەمەی PYD وابەستە بە PKK بێت کەس دانوستانی لەگەڵ ناکاتSunday 1 August 2021
    بەرپرسی ڕاگەیاندنی شەپێلا ئازادیی کوردستانی سووریا (ŞAK) بە کوردپرێسی ڕاگەیاند:

    تا ئەو دەمەی PYD وابەستە بە PKK بێت کەس دانوستانی لەگەڵ ناکات

    بەشی سووریا- بەرپرسی ڕاگەیاندنی شەپێلا ئازادیی کوردستانی سووریا (ŞAK) ڕایگەیاند: تا ئەو کاتەی کە پەیەدە وابەستەی پەکەکە بێت کەس لەگەڵ ئەم گرووپە دانوستاندن ناکات. لە ئێستادا پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و ئەورووپادایە و کەس لەگەڵ گرووپگەلی سەر بەم گرووپە گفتوگۆ ناکات.

    کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا لەناوچوونی دەسکەوتی کوردەکانی لێدەکەوێتەوەSunday 1 August 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا لەناوچوونی دەسکەوتی کوردەکانی لێدەکەوێتەوە

    بەشی سووریا-ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: ئەگەر ئەمریکا لە باکووری سووریا بکشێتەوە، ڕەنگە حکوومەتی ناوەندیی سووریا و هاوپەیمانەکانی یان تورکیا هێرش بکەنە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

    ئەمریکا بۆ قەیرانی سووریا بەدوای چارەسەدار نییەSaturday 31 July 2021
    سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەمریکا بۆ قەیرانی سووریا بەدوای چارەسەدار نییە

    بەشی سووریا- سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا دەڵێت: لە ئێستادا ئەمریکا بەدوای ئەوەدا نییە کە قەیرانی سووریا چارەسەر بکرێت بەڵکوو سیاسەتی ئەوەیە کە لە سووریا ڕووبەڕووی تیرۆریستەکان ببێتەوە.

    زیاتر بوونی قەرزەکان و قەیرانە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سیاسەتی شکست خواردووی نەوتی و کونترۆڵی حزبەکانە بەسەر داهاتەکانداWednesday 28 July 2021
    نوێنەرێکی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس لێکیدایەوە:

    زیاتر بوونی قەرزەکان و قەیرانە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سیاسەتی شکست خواردووی نەوتی و کونترۆڵی حزبەکانە بەسەر داهاتەکاندا

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەبووبەکر هەڵەدنی نوێنەری پەرلەمانی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی ڕاگەیێنراوەی حکوومەتی هەرێمی کە قەرزەکانی سەر حکوومەت لە ماوەی شەش مانگدا بۆ 3 ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە ڕایگەیاند: "بابەتی قەرزی هەرێم وەکوو دۆسیەیێکی ناڕوون ماوەتەوە و سەیرە کە حکوومەتی هەرێم ئەم هەموو نەوتە دەفرۆشێت بەڵام هێشتا دەڵێت قەرزارم".

    تورکیا بۆ گرووپە توندئاژۆکان یارمەتیی دارایی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا وەردەگرێتWednesday 28 July 2021
    ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    تورکیا بۆ گرووپە توندئاژۆکان یارمەتیی دارایی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا وەردەگرێت

    بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەمڕۆکە تورکیا لە ڕێگای دیپلۆماتیک و سیاسییەوە یارمەتی دارایی لە وڵاتانی ئەورووپی وەردەگرێت و بە گرووپە توندڕەوەکانی دەدات کە لە دژی کوردەکان بەکاری بێنن.

    کۆبوونەوەی مەکرۆن لەگەڵ شاندی بەڕێوەبەریی خۆسەر داننیانە بە بوونی ئەم ئیدارەیەSunday 25 July 2021
    سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    کۆبوونەوەی مەکرۆن لەگەڵ شاندی بەڕێوەبەریی خۆسەر داننیانە بە بوونی ئەم ئیدارەیە

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا دەڵێت: لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا چەندین شاندی سیاسی لە وڵاتانی جۆراجۆرەوە لەوان سوید، فەنلاند و ... سەردانی کوردستانی سووریایان کردووە و کۆبوونەوەی مەکرۆن لەگەڵ شاندی بەڕێوەبەریی خۆسەر داننیانە بە بوونی ئەم ئیدارەیە.

    لێکدانەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی، دوورنواڕ و کاریگەرییەکانیSaturday 24 July 2021
    شرۆڤەکاری سیاسیی هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    لێکدانەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی، دوورنواڕ و کاریگەرییەکانی

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەمال ڕەئووف شرۆڤەکاری سیاسی و بەرپرسی دەزگای میدیایی شارپرێس لە هەرێمی کوردستان، لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا، لەبارەی کێشەناوخۆییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشبینیی سەرکەوتنی بافڵ تاڵەبانیی بەسەر لاهوور شێخ جەنگی و کاریگەریی نەرێنییەکانی ناوکۆکیی نێوان هاوسەرۆکانی کرد لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق.

    دیدار لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا دیدارێکی هەرەگرینگ بوو بۆ کوردی سووریاThursday 22 July 2021
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتیی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    دیدار لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا دیدارێکی هەرەگرینگ بوو بۆ کوردی سووریا

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتیی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی گوت دیداری مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ شاندێکی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا هەنگاوێک بوو لە چوارچێوەی پێوەندیی ڕاستەوخۆی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر و جووڵەیێک بوو بۆ دانپێدانرانی ئیدارەکە.

    ڕێککەوتنی درێژخایەن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا بە مانای قبووڵ کردنی ڕەوایی دەسەڵاتی ئەسەدەWednesday 21 July 2021
    ڕاوێژکاری هۆڵەندیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکووری سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ڕێککەوتنی درێژخایەن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا بە مانای قبووڵ کردنی ڕەوایی دەسەڵاتی ئەسەدە

    بەشی جیهان- ئاویوا مورگان ئەستین بە کوردپرێسی وت: ئەگەر کوردەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕێککەوتنی درێژخایەن بکەن بە مانای ئەوەیە کە شەرعیە بە دەسەڵاتی ئەسەد دەدەن کە کورسی دەسەڵاتی بەدەستەوە بێت.

    بە «هەشتاگ» پشتگیری لە بەڕێوەبەریی خۆسەر بکەن!Monday 19 July 2021
    ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    بە «هەشتاگ» پشتگیری لە بەڕێوەبەریی خۆسەر بکەن!

    بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت:هەشتاگی پشتگیری کردن لە ئیدارەی خۆسەر هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ بە فەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر لە سووریا.

    کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، کورد پەلکێشی چارەنووسێکی نادیار و مەترسیدار دەکاتSaturday 17 July 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات (p.y.k.s):

    کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، کورد پەلکێشی چارەنووسێکی نادیار و مەترسیدار دەکات

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات (p.y.k.s) بە کوردپرێسی گوت: کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، کورد پەلکێشی چارەنووسێکی نادیار و مەترسیدار دەکات.

    باشترین چارەسەر ئەوەیە بەرهەم ساڵح ببێتە سكرتێر و هەردوو هاوسەرۆكی ئیستاش ببنە جێگریFriday 16 July 2021
    مەسعوود عەبدولخالق سەبارەت بە کێشەناوخۆییەکانی یەکێتی بۆ کوردپرێس؛

    باشترین چارەسەر ئەوەیە بەرهەم ساڵح ببێتە سكرتێر و هەردوو هاوسەرۆكی ئیستاش ببنە جێگری

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەر و شرۆڤەکار و چاودێری سیاسی لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە کێشە ناوخۆیییەکانی یەکێتی و دواپێشهاتەکانی نێو حیزبەکە لە سەر پرسی کێشەی هاوسەرۆکەکان بە کوردپرێسی گوت باشترین چارەسەر ئەوەیە برهم سالح ببتە سكرتێر و هەردوو هاوسەرۆكی ئیستاش ببنە جیگری.

    بەم زووانە ئەمریکا لە سووریا ناکشێتەوەWednesday 14 July 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا (p.d.k.s):

    بەم زووانە ئەمریکا لە سووریا ناکشێتەوە

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) بە کوردپرێسی گوت پێویستە ئەمریکا سەرەتا کار بۆ چارەکردنی کێشەی سووریا بکات و پاشان لە سووریا بکشێتەوە چوونکە لایەنە بەشداربووەکانی دانیشتنی ئەستانە نایانەوێت ئارامی لە سووریا جێگیر بکرێت.

    پێویستە کورد بۆ چارەکردنی کێشەکانی بڕواتە دیمەشقTuesday 13 July 2021
    ئەندامی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    پێویستە کورد بۆ چارەکردنی کێشەکانی بڕواتە دیمەشق

    بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی گوت چارەسەری کێشەی کوردی سووریا لە دیمەشقە.

    دانوستاندن بیانوویە؛ ڕووسیا دەیهەوێت کوردەکان بخاتە ژێر ڕکێفی حکوومەتی ناوەندیەوەSunday 11 July 2021
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    دانوستاندن بیانوویە؛ ڕووسیا دەیهەوێت کوردەکان بخاتە ژێر ڕکێفی حکوومەتی ناوەندیەوە

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: ئەگەر حکوومەتی سووریا دەیهەوێت دەسەڵاتی پێشووی خۆی بگەڕێنێتەوە پێویستە بەشێوەی فەرمی دان بە مافی کوردەکاندا بنێت و پاشان پێکەوە پاشەکشێ بە تورکیا بکەن.

    دۆخی ئاو لە حەسەکە زۆر قەیراناوییە/ تورکیا بە تەمای بەچۆکدادانی باکووری سووریایەThursday 8 July 2021
    ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    دۆخی ئاو لە حەسەکە زۆر قەیراناوییە/ تورکیا بە تەمای بەچۆکدادانی باکووری سووریایە

    بەشی سووریا- ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری کوردی سووریا دەڵێت: تورکیا بە بڕینی سەرچاوەکانی ئاوی ناوچەی حەسەکە بەتەمای گوشار خستنە سەر خەڵکی کوردستانی سووریایە.

    درێژنەکردنەوەی گرێبەستی نەوتیی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا زیانی قورس لە کوردەکان دەداتThursday 8 July 2021
    بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تایبەت بۆ کوردپرێس:

    درێژنەکردنەوەی گرێبەستی نەوتیی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا زیانی قورس لە کوردەکان دەدات

    بەشی جیهان- دوکتور جاشوا لاندیس بە کوردپرێسی گوت جۆبایدەن گرێبەستی نەوتیی لەگەڵ کوردی سووریا درێژ نەکردەوە و ئەوەش زیانی قورس بە کوردی سووریا دەگەیەنێت.

    لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەنێوان ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندیدا بەڕێوە ناچێتWednesday 7 July 2021
    نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەنێوان ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندیدا بەڕێوە ناچێت

    بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت: ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا تەنها گفتوگۆ و دانوستانە و ئێمە وەکوو ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ئامادە هەر چەشنە گفتوگۆیێکین بۆ چارەسەری کردنی پرسی سووریا.

    خوێندنەوەی جیاوازی هەولێر و بەغدا لە سەر پرسی بودجەی 2021ی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانSaturday 3 July 2021
    ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:

    خوێندنەوەی جیاوازی هەولێر و بەغدا لە سەر پرسی بودجەی 2021ی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بەڵگە و داتا و زانیاریی زۆر وردەوە پرسسی قەرزی سێ ملیاردیی حکوومەت ڕوون بکاتەوە، لەبەر ئەوەی کە لە ئەمساڵدا زیارد بوونی سێ ملیار دۆلار بۆ سەر قەرزەکانی هەرێمی کوردستان هەموومانی تووشی شۆک کرد.

ئەرشیڤ / درێژە...